عارەب عوسمان

فاتمێ زاڵمێ

بە دەنگی: عارەب عوسمان
شێوەزار: سۆرانی
140
ئەرێ وەی فاتمێ زالمێ کوێستانم دیتن دیتن
فاتمێ زالمێ مەمکی کیژۆرەم دیتن
فاتمێ زالمێ چەند بە مەکر و جلیتن

ئەرێ وەی فاتمێ زالمێ
کوێستانمان لە شنۆیە
کوڵمەت گوڵی لیمۆیە
گوارەی لە گوێ سێ گۆیە
وەک برینجی عەمبەربۆیە
خەڵک مەستی شەڕابی
ئەو دڵەی من مەستی تۆیە
پێشوازی باڵات دەکەن
خەڵکی هەولێر و کۆیە

ئەرێ وەی فاتمێ زالمێ فەسڵێکی زۆر دڵگیرە
نێوان مانگی بەهاران کوێستان دەڕازێنەوە
خێڵ هەڵدەکشێن بۆ بناران
دوو شت یەکجار زۆر جار خۆشە بۆ سێبووری دڵداران
گەڕەلاوژەی شەوانە، هەڵپەڕینی ئێواران

فاتمێ زالمێ لە کەنگی هەتا کەنگی
فاتمێ زالمێ مەمک سۆرێ حەفت ڕەنگی
بۆت نەمام ئاخ فاتمێ لە خڕیان ناچنە چەنگی
فاتمێ زالمێ کوێستانم دیتن دیتن
فاتمێ زالمێ مەمکی کیژۆرەم دیتن
فاتمێ زالمێ چەند بە مەکر و جلیتن