عارەب عوسمان

لە کوێستانی خاڵخاڵی

بە دەنگی: عارەب عوسمان
شێوەزار: سۆرانی
131
ئەرێ لە کوێستانی خاڵخاڵی شیرینە سەر و دەسماڵی
لە کوێستانی خاڵخاڵی شیرینە سەر و دەسماڵی
خۆزگە ئەو کچە ئی من با سێ ڕۆژان بە حەڵاڵی
بریا ئەو کچە ئی من با دوو شەوان بە حەڵاڵی

ئەرێ قەدباریکەی چاوشەهێن چاوشەهێن چاوشەهێن
جوانی و نەمامی بیتوێن
یارم دێتە نێو شایی پیر و جەوان لە دوای دێن
لەسەر مەمەی دەلەرزین
ناوی یارم زۆر جوانە لە ڕۆژنامە و لە ڕادوێن
سینگی ئەو کافربابەی وەک شاشەی تەلەفزوێن
لەسەر ئەو باڵابەرزەی حەو عەشیرەت بە شەڕ دێن

ئەرێ زۆر جوانە چاوی کاڵی وەی کاڵی ئاخ کاڵێ
گەردنی پڕ لە خاڵی
زولفی خاوی تێک دەچێ لێی دەدا بای شەماڵی
مەستم دەکا یەکجاری لیمۆی زەردی خاڵ خاڵی
هەموو ڕۆژێک ئێواران سەرێک دەدەم لە ماڵی
دەڵێم خۆشەویست چۆنی نەمامی چواردە ساڵی
بەندە شێت و شەیداتە بۆچ ناپرسی هەواڵی

هەڵۆی بازی هەوایە هەوایە هەوایە
گوارەی زێڕ لە گوێیدایە
سەیری دەم و بۆی شێت بم بەو سەدرەی لە دنیایە
ئاگری لە من بەرداوە وەک شەمامە ڕەنگایە
کاک جەلیلی لە بۆی ناچێ بە زایە

ئەرێ چوومە ماڵی ڕەوشەنێ ڕەوشەنێ ڕەوشەنێ
دەرکەیان بە پەرژینە سەرم بە شۆرێدا کرد
داک و کیژ دانیشتینە
نەینۆکێکی لە مستێ زوڵفی بە شێییدا دەینا
سەماوەرێکی گچکە چایەکیان لە بۆم هینا
گوتم چای ناخۆمەوە گەردنت هێروە بینە
چونکی دایکی پێی خۆش بوو لێی کردین باوەشینە