لەیلا فەریقی

سوێند

بە دەنگی: لەیلا فەریقی
شێوەزار: سۆرانی
205
لەبەر چی بوو عیشقمان لە دەس دا
بە کام زمان دوا پەیڤی خۆتت دا
تۆ چۆن توانیت دڵم بشکێنیت
بە ئاسانی وازم لێ بێنیت
حەیف بوو بە عیشقمان
زوڵم بوو لە ژینمان
تۆ بوویتە هۆی دووریمان
هیوام نەما بە ژیان
تۆ سوێندت خوارد بە عیشقمان
بە جوانیمان بە ژینمان
بەڵێنت دا بە وەفا بی
لە پیرۆزیی دڵداریمان
نەکەی هەرگیز دوور بی لێم
نەکەی بڵێی دابڕێم

ڕۆی، ڕۆی جێی هێشتم و ڕۆی
لە باتیی جارێ دوو جار
جێی هێشتم جار لە دوای جار
پەشیمان نەبوو هیچ جار
تۆ بۆ وات کرد زۆردار
حەیف بوو بە عیشقمان
زوڵم بوو لە ژینمان
تۆ بوویتە هۆی دووریمان
هیوام نەما بە ژیان
تۆ سوێندت خوارد بە عیشقمان
بە جوانیمان بە ژینمان
بەڵێنت دا بە وەفا بی
لە پیرۆزیی دڵداریمان
نەکەی هەرگیز دوور بی لێم
نەکەی بڵێی دابڕێم