محەمەد ماملێ

بۆ من چاکن ئەو چاوانە (لە سیلەی قەبران)

بە دەنگی: محەمەد ماملێ
شێوەزار: سۆرانی
232
هەرچەند دەکەم کوڵ لێم گەڕێ
بەربوونی نێ لێم ناگەڕێ
تەختی عیشقت لێ وەرگەڕێ
بۆ من چاکن ئەو چاوانە
تەحا لەو ڕێزەی خاڵانە

هەرچەند کردت تۆ لە منت کرد
هەرچی کردت تۆ لە منت کرد
عیشقی منت بە تاڵان برد
ئێستاش لە من کەوتوویە سەر گرد
بۆ من چاکن ئەو چاوانە
تەحا لەو ڕێزەی خاڵانە

دەڵێ لە منت ڕانەبردۆ
ئەمن کاری وام نەکردۆ
بێوەفام پەسەند نەکردۆ
بۆ من چاکن ئەو چاوانە
تەحا لەو ڕێزەی خاڵانە

کەس نازانێ بۆ بێ وازم
گیرۆدەی دەستی سەربازم
بۆ دیتنی ئاواتخوازم
بۆ من چاکن ئەو چاوانە
تەحا لەو ڕێزەی خاڵانە