زیاد ئەسعەد

پەشیمانم

بە دەنگی: زیاد ئەسعەد
شێوەزار: سۆرانی
118
گیانە گۆرانییەکانم هەمووی جوان بوون وەکوو چاوت
نەرم و شاعیرانە بوون وەک پەرچەمی خاوت
گیانە ڕاستە هەزارانی وەکوو من کەوتنە داوت
ئەسووتان لە تاوت
بەڵام تەنیا هەر منم عەشقێکی پێکهاتووی لە ئەلفوبێی ناوت
پەشیمانم دڵم دا بە تۆ بە ئاسانی
گیانە پەشیمانم دڵم دا بە تۆ بە ئاسانی
تۆش خستتە ژێر پێت قەدرت نەزانی

پەشیمانم لە دڵداری
سووتاوم لە دەست خەم و ئازاری
پەشیمانم کە تۆم ناسی
دڵم دا بە تۆ زۆر بە کەساسی
لەعنەت لەو ژیانەی تۆی بە من ناساند
درەختی خۆشەویستی بە دڵمدا چەقاند
بڕۆ نامەوێ ئیتر باڵات ببینم
بێوەفا بووی گیانە دەرحەق بە ژینم

نازانم چۆن باوەڕم پێت کرد
ژیانم قوربانیی خاکی بەر پێت کرد
بە قسەی شیرین منت فریو دا
تا ئەو دڵەی منت بەجارێ شێت کرد
ئاخر تۆ مانای عەشقت نەزانیوە
وەفا و سۆزی کوردانەت هەرگیز نەدیوە
بڕۆ نامەوێ ئیتر باڵات ببینم
بێوەفا بووی گیانە دەرحەق بە ژینم
ئاخر تۆ مانای عەشقت نەزانیوە
وەفا و سۆزی کوردانەت هەرگیز نەدیوە