

[چەخماخ] لێدە چراکەم هەڵ نەکردووە
کەوشم بۆ یار سەندووە تاکێکم گوم کردووە
کەوشم بۆ یار کڕیوە تاکێکم گوم کردووە
تەنکی دەڵێی کراسی ترشی دەڵێی ڕێواسی
ترشی دەڵێی ڕێواسی سووری دەڵێی گێلاسی
خۆشە ماچی سەر کوڵمت ناسکە وەک گۆشتی ماسی
لە نێوانی هەزار کەس لە دوور چاوجوانم ناسی
چەخماخ لێدە چراکەم هەڵ نەکردووە
کەوشم بۆ یار کڕیوە تاکێکم گوم کردووە
دەفڕێیە ماڵەکەمی دایکی دوو مناڵەکەمی
ئاگاداری یارم بێ خودایە لەگەڵ پەرچەمی
خودایە ڕەحمێ بە من کەی دەم بخەمە ناو دەمی
چەخماخ لێدە چراکەم هەڵ نەکردووە
کەوشم بۆ یار کڕیوە تاکێکم گوم کردووە
بەیانی زوو هەڵدەستم حازر دەبم چێشتانێ
دەکەم بڕنەو لە شانم دەگرم ماڵی چاوجوانێ
چەخماخ لێدە چراکەم هەڵ نەکردووە
کەوشم بۆ یار کڕیوە تاکێکم گوم کردووە
دە بڵێ جووتێ کەوشی ڕەش کاکە با ناڵچەدار بێ
توخوا پێ بنێ بە جەرگمە قەیناکە جێکەی دیار بێ
چەخماخ لێدە چراکەم هەڵ نەکردووە
کەوشم بۆ یار کڕیوە تاکێکم گوم کردووە
گەنمەشامی لە تاران پێی دەڵێن گوڵە کابە
خۆ من شێتی باڵای تۆم بە چل پیر و ئەسحابە
دە کچێ من دەمم هێنا هێواش ڕووبەندد لادە
چەخماخ لێدە چراکەم هەڵ نەکردووە
کەوشم بۆ یار کڕیوە تایێکیم گوم کردووە