
ئەرێ نەخۆش و مەستی دوو چاوی کاڵم
حەقم بە دەستە و تا ڕۆژ بناڵم
بۆ دوو چاوی جوان ئەمجار عەبداڵم
قەدباریکەی شل و مل بەلەک زەردی پاژنەپڕ
ئاوڕێکم وێدە بۆت سووتاوم بە دڵ
کانی و سەرکانی سەرچەشمەی گوڵ بێ
نەحلەت لەو کیژەی شووی نابەدڵ بێ
هەر سەرزەمینێ بۆی تۆی لێ نایە
ئاوری تێ بەر بێ هەر شەو لە لایە
بەزەییت پێمدا بێ دڵ بە تەنیایە
قەدباریکەی شل و مل بەلەکزەردی چاو بە کل
ئاوڕێکم لێدە بۆت سووتاوم بە دڵ
کانی و سەرکانی سەرچەشمەی گوڵ بێ
نەحلەت لەو کیژەی شووی نابەدڵ بێ
ئەرێ باڵاکەت بەرزە هێندەی منارێ
باڵاکەت بەرزە هێندەی منارێ
کێ تەفرەی داوی بەردی لێ بارێ
وەک کەو دەخوێنی شەو لە نزارێ
کانی و سەرکانی سەرچەشمەی گوڵ بێ
نەحلەت لەو کیژەی شووی نابەدڵ بێ
ئەرێ ڕێگاکەم دوورە و مەنزڵم کوێستانە
ڕێگاکەم دوورە و مەنزڵم کوێستانە
شەو بەسەردا دێ غەم لێم میوانە
من لە غەریبی یار لە عێرانە
قەدباریکەی شل و مل کەفەڵپڕی پاژنەخڕ
ئاوڕێکم وێدە بۆت سووتام بە دڵ
کانی و سەرکانی سەرچەشمەی گوڵ بێ
نەحلەت لەو کیژەی شووی نابەدڵ بێ
ئەرێ چۆن دانەی سەر سێڵ سووڕم خوارد ئەوجار
ئەرێ جە داخێ دووکەڵ ئەی دەی شەرارەی نار
شەرارەی ئاخێز گیانە چون دڵەی پڕ دەردم
کەپ و کۆی زووخاو هەناسەی سەردم*
ئەرێ هەستە لە خەوێ بزانە چیم دەوێ
هەستە لە خەوێ بزانە چیم دەوێ
لە گەردنی زەردت دوو ماچم دەوێ
لە خودام تەڵەبە و حەو کۆستت کەوێ
قەدباریکەی شل و مل بەلەکزەرد و پاژنەپڕ
ئاوڕێکم وێدە بۆت سووتام بە دڵ
کانی و سەرکانی سەرچەشمەی گوڵ بێ
نەحلەت لەو کیژەی شووی نابەدڵ بێ
ئەرێ یان جوابێ بەخێر یان دڵنیام کە
کەم دەستەودامێن شێخ و مەلام کە
بەس لەوە زیاتر دڵ مبتەلا کە
قەدباریک و شل و مل کەفەڵزەرد و چاو بە کل
ئاوڕێکم وێدە بۆت سووتام بە دڵ
کانی و سەرکانی سەرچەشمەی گوڵ بێ
نەحلەت لەو کیژەی شووی نابەدڵ بێ