
لەسەر بستووی ژیان وەک داری چاکی
بە تەنیا ماومەوە بێ بەرگ و بێ بەر
گەلێک بێ تینترە تیشکی هومێدم
لە زەردەی ڕۆژپەڕی مانگی خەزەڵوەر
شەوی تاریک وەرە بکشێ بە سەرما
کە ئامێزت پەنای ڕۆژگارڕەشانە
وەکوژێنە چرای ئەستێرەکانت
کە ڕووزەردیم لەبەر تالیعگەشانە
لەگەڵ ڕۆژی هومێد نالێکە هیوام
وەکوو سێبەر لە ڕووناکی ڕەویوم
هەناسەی لێ بڕا بای فێنکی ئاوات
بە کوورەی داغی حەسرەت داچزیوم