
بێوەفایی یار دڵمی تەنیوە
ڕووناکیی لە دڵی من هەڵچنیوە
مەلی ئاواتم خۆشی نەدیوە
لە هەوارگەی دڵ دانەبەزیوە
بە چاوان ئیتر ئەفسوونت ماوێ
ئەوینی ڕاستی بۆ دڵم باوێ
توخوا وەرە لام دانیشە تاوێ
بزەی تۆم هەبێ من دونیام ناوێ
بە ناکامی ژیام، بە ناکام دەمرم
هەتا ئەو ڕۆژەی هاتییە سەر قەبرم
هەتاکوو مابووم تۆ نەتگرت قەدرم
گریان مانای نێ وا لەسەر قەبرم
وەرە نازەنین جەفا مەفرۆشە
ڕووبەندت لادە لێم دامەپۆشە
سرتەی ئەوین و دڵداری خۆشە
ئەویندار دایم دڵی لە جۆشە