زیاد ئەسعەد

ئەمشەو

بە دەنگی: زیاد ئەسعەد
شێوەزار: سۆرانی
60
ئەمشەو هاتووم لەگەڵت ئاشت ببمەوە
ئەمشەو هاتووم گرەو لە عەشق بەرمەوە
گیانە لە دوای تەمەنی جودایی درێژ
ئەوە هاتووم وەکوو مۆم لە عەشقت بتوێمەوە
هاتووم بۆ بەر دەرگات دەرگام لێ کەوە

لە دەرگا ڕاوەستام زەنگم لێ دا
لە کووچەی عەشقێکی چۆڵ و بێدەنگدا
هیچ دەنگێ هیچ ڕەنگێ وڵامێک نەبوو
بەڵام چاوەڕێ بووم لە نیوەی شەودا
ئەمشەو هاتووم لەگەڵت ئاشت ببمەوە
ئەمشەو هاتووم گرەوە لە عەشق بەرمەوە
ئەمشەو لە دوای تەمەنی جودایی درێژ
هاتووم وەکوو مۆم لە عەشقت بتوێمەوە
هاتووم بۆ بەر دەرگات دەرگام لێ کەوە

ئاخۆ خودا کەی دێتەوە یار
ڕەحمێ کە بە دڵ عاشقی هەژار
نیوەشەوە دونیا بێدەنگە
چاوەڕوانم من لە نێو کووچە و شار
لە ناکاو دیم لە پەنجەرە یار
مۆمێک داگیرسا چرای دوو دڵدار
دیم ئەوە یارم بە بێ ڕەحمانە
لەگەڵ یەکی تر ئاخ مەست و حەیرانە
ئەمشەو هاتووم لەگەڵت ئاشت ببمەوە
ئەمشەو هاتووم گرەوە لە عەشق بەرمەوە
ئەمشەو لە دوای تەمەنی جودایی درێژ
هاتووم وەکوو مۆم لە عەشقت بتوێمەوە
هاتووم بۆ بەر دەرگات دەرگام لێ کەوە