کاڵێ ئاتەشی

خیابان خرۆشاوە

بە دەنگی: کاڵێ ئاتەشی
شێوەزار: سۆرانی
426
خیابان خرۆشاوە هەستاوە زیندوو
سەدان دەست و لەش
پەیکەرە و ڕەمزی هەستان دژی کۆیلەتی
خیابانە سەنگەر
شریخەی تفەنگ و سەری پڕ لە ئەندێش
بە دار و چەک و مشت بە دەیلەم
خیابان چ سەت و چ بەردینەدڵ بوو
سەدان پشت چەماوە

کە هاتن بە
دەهاتن بە گژ سەنگەر و خەڵکی جەنگاوەردا
هەمیسان خیابان شەقامی هەژاری

چەنێک دەرد و ژان
چەندەها شان و پیل بوو
کە کوژران و کە ئێشان
لە پاسگا و ئیدارەی شەرارەت
چەندەها لەش کە گەوزان لە خوێنا
هەمیسان خیابان شەقامی هەژاری
بەڵام وا دووبارە
دژی کۆیلەتی و مەینەتەوە
خیابان دەبێتە پەڕاوپەڕ
شەپۆلی شەڕ و ئعتراز و شۆڕش