
بێ دین بم ئەگەر لالە بچێنم
بێ دین بم ئەگەر ئاوی بۆ بێنم
من داخی لالە زۆرە لە دڵما
بێ دین بم ئەگەر ناوی بهێنم
ئاوی لێوان بێ کەوسەرم ناوێ
جەوهەرپەرستم گەوهەرم ناوێ
گیانی من پووشە و جوانیی تۆ ئاگر
ئاگر بەبێ پووش ناسووتێ تاوێ
گەر دڵ دڵبەرە ئەی دڵبەر کامە؟
گەر دڵبەر دڵە ئەی دڵ چی نامە؟
دڵم و دڵبەرم وەک یەک دەبینم
نە دڵم دیارە و نە دڵبەر لامە