
حەبیبم وەی وەی حەبیەخان
تۆم گوڵە سوورەی لە باخان
بەفری سەر لوتکەی شاخان
تازەبووکی ناو دیوەخان
بۆت نەمام لە دەرد و داخان
دیمەن وێنەی چراخان
بەسە تا کەی بەقوربان
مەمکوژە بە ئێش و دەردان
تا کەی وێڵ و سەرگەردان
کێو و دەشت و چۆڵ و هەردان
کوا بەڵێن و شەرت و پەیمان
لەسەر چی بووی پەشیمان
حەبیبم وەی وەی حەبیەخان
تۆم گوڵە سوورەی لە باخان
بەفری سەر لوتکەی شاخان
تازەبووکی ناو دیوەخان
بۆت نەمام لە دەرد و داخان
دیمەن وێنەی چراخان
جا چۆن نەگریم
جا چۆن نەڕژێ سەیلی سرشکم وەکوو باران
چۆن وەکوو یەعقووب
چۆن هەر وەکوو یەعقووب نەبمە شۆرەی شاران
جا چۆن نەڕژێ سەیلی سرشکم وەکوو باران
چۆن هەر وەکوو یەعقووب نەبمە شۆرەی شاران
لەو یوسفە پرسیومە لە بێگانە و یاران
هەرگیز نییە سۆراخی لە هیچ لاوە دڵی من
تا ئەو ڕۆژەی بمێنم
خاوەنی شەرت و بەڵێنم
بە هۆی تۆوە دەخوێنم
تۆی هەوێن و ڕێنوێنم
تۆی دەمار و ئێسک و خوێنم
کزەی جەرگی بە خوێنم
حەبیبم وەی وەی حەبیەخان
تۆم گوڵە سوورەی لە باخان
بەفری سەر لوتکەی شاخان
تازەبووکی ناو دیوەخان
بۆت نەمام لە دەرد و داخان
دیمەن وێنەی چراخان