
لەوەتەی لێت دابڕاوم
بۆ دووری تۆ پەشۆکاوم
نازانم بۆ لە گشت لایێ
شێوەی تۆ دێتە بەر چاوم
لە چاوانما هەڵمگرتووی
فەرشی نیگام بۆ ڕاخستووی
گەر بە جەستەش لە من دوور بی
بە ڕۆح لە نێو دڵما نووستووی
وەک هەناسە پێویستی بۆم
بۆ تاریکیم ببە بە مۆم
نزیک بە لێم با ئەوەندە
خەم لە دووریی باڵات نەخۆم
چاوڕوانم کە بێیتەوە
دڵنەواییم بدەیتەوە
لە دڵەوە خۆزگەم دەخواست
تەنها جارێ سەر بەیتەوە
بۆ هاتنەوەت وەکوو شێتم
پەیکەرئاسا لەسەر ڕێتم
گەر بزانم تۆ دێیتەوە
هەتا مردن چاوەڕێتم
دە وەرەوە ڕۆح و گیانم
ئیلهامی گشت شێعرەکانم
بە هاتنەوەت ئاوەدانە
ماڵی دڵ و باخچەی ژیانم
وەک هەناسە پێویستی بۆم
بۆ تاریکیم ببە بە مۆم
نزیک بە لێم با ئەوەندە
خەم لە دووریی باڵات نەخۆم
چاوڕوانم کە بێیتەوە
دڵنەواییم بدەیتەوە
لە دڵەوە خۆزگەم دەخواست
تەنها جارێ سەر بەیتەوە