زاهیر جەلال

گوڵەباخ

بە دەنگی: زاهیر جەلال
شێوەزار: سۆرانی
127
فەلەک بڕوخێی هەتا کەی وا بم
ڕووت و پێخاوس دایم گەدا بم
قەت نەبوو ساتێ بە کراسێ شاد بم
بۆچی مەگەر گام کە پێستێ کا بم

گوڵەباخ گوڵەباخ گوڵی باخی
بێ کەیف و بۆچ بێ دەماخی؟
چی بووە تۆرای هەمیسان؟
گوڵاڵەسوورەی نیسان
دە پێم بڵێ لەسەر چی
مات و مەلوولی بۆچی؟
کێ وای لێ کردووی کێ؟
پێم بڵێ دڵت دا بە کێ؟
گوڵەباخ گوڵەباخ گوڵی باغی

نەخۆش و هێز لێ بڕاوم
لە دووریت ئەی هەر دوو چاوم
من بە تیری تۆ پێکاوم
دامنا لەسەر تۆ دوو چاوم
تۆیش ئەڵێی بڕۆ لێت تۆراوم
جارێکی تر نەبەی ناوم
بۆچی چیم کردووە گوڵم
ئەجنی سی و جەرگ و دڵم
گوڵەباخ گوڵەباخ گوڵی باغی

نەکەی چیتر ناوم بێنی
بێ و بپرسی بڵێی چۆنی
هان ئەدەم لێت دەن بە دار
ژینت لێ بکەن بە ژار
پێمخۆشە بمدەن لە دار
خواردنم بێ ژاری مار
غوڵامێکم بێ پەروا
لە قیمەشم دەن بەخوا
گوڵەباخ گوڵەباخ گوڵی باغی