
ئای دڵی من چەن تەنگە
ئەڵێی گۆمێکی مەنگە
بە بەردەوام ئەگەڕێم
دەنگێ نایە لەو دەنگە
هەموو عومرم بەبا چوو کاتێ دابڕام لە تۆ
ئەسرینی هەر دوو چاوم هەڵوەری نەمزانی بۆ
بای ئێواران بردمی پێکەنینمی دا بە تۆ
شەپۆلی دڵم وەستا کێ ئەزانێ بۆچی بۆ
کوانێ سووتای وەک چرا بۆ تەنیایی سەفەرم
کوانێ ڕوخساری چاوت داگیرساوە بۆ شەوم
من هەوری ئاسمانێ بووم گریان دایپۆشی ماڵم
ئەوینت سێبەر بوو بۆ من، سێبەریشت شکاندم
ئای دڵی من چەن تەنگە
ئەڵێی گۆمێکی مەنگە
بە بەردەوام ئەگەڕێم
دەنگێ نایە لەو دەنگە