فرمێسک حافز

فرمێسک

بە دەنگی: فرمێسک حافز
شێوەزار: سۆرانی
86
هەر ئێوارە گۆرانییێک ئەمباتەوە بۆ نیشتمان
کێ ناڵێ فرمێسکی منە لەوێڕا ئەبێ بە باران
پێم بڵێن بیری کێ ناکەم، پێم بڵێن بیری کێ ناکەی
هەر دوو دوانەن کورد و ئازار خودایە ئەم دەردە تا کەی
خۆم ئەدەمە دەم ئاوازێ کە بە دەردی دڵ بسازێ
ئەیدەم بە شنە هەناسەم بۆمی بباتەوە ڕازێ
هەموو کونجێکی نیشتمان بۆ دڵی من سابڵاغێکە
ئازاری هەر بستێ خاکم لە سینەی مندا ئاخێکە

چی کۆشک و سەرای دنیایە چی باخە لە سەرەڕێما
هیچیان ناگەن بەو کۆڵانە کە مناڵیما جێ ما
حەز ئەکەم هێندە هاوار کەم دەنگم بگا بە چوارچرا
بیرتان ئەکەم خوشکی شیرین، بیرتان ئەکەم کاکی برا
خۆم ئەدەمە دەم ئاوازێ کە بە دەردی دڵ بسازێ
ئەیدەم بە شنە هەناسەم بۆمی بباتەوە ڕازێ
هەموو کونجێکی نیشتمان بۆ دڵی من سابڵاغێکە
ئازاری هەر بستێ خاکم لە سینەی مندا ئاخێکە