
هەناسەکەم لەو ساتەوەی جێت هێشتووم
یادەکانت خەم دونیای پێ چەشتووم
گلێنەکەم ئازاری عەشق و ئەوین
بولبول و گوڵ هیچیان بێ یەکتر ناژین
دە نا نا مەڕۆ مەمکە ڕەنجەڕۆ
چۆن بتوانم گڕی ئەوین خامۆش کەم
بە دڵ بێزار بە ڕووکەش خۆم دڵخۆش کەم
کە دەڕوانم ڕوخسارت نادیارە
وا هەست ئەکەم غەریبێکم لەم شارە
دە نا نا مەڕۆ مەمکە ڕەنجەڕۆ