حەسەن زیرەک

بۆچی منت ناوێ

بە دەنگی: حەسەن زیرەک
شێوەزار: سۆرانی
281
ماسی لە دەریا دوڕ لە خەزێنێ
عاشقی یارێکم بیللا کەمەر ئەشکێنێ
کوشتوومی چی لێ بکەم دوو چاوی زێنێ
ئەبرۆ پەیوەستە وەڵا بۆچ نامدوێنێ
دا دەی پێم بڵێ تۆ بی و خودا بۆچ ئەمنت ناوێ
هاتوچۆیەکەت ئەسمەر لێم بووە بە داوێ
دڵ وەکوو منداڵی ساوا گڕووم لێ دەگرێ
هەر دەڵێ بە ویژدانم یاری خۆم دەوێ

قەستەم بەو نامەی جوانێ نامی تۆی پێوە
قەستەم بەو نامەی نامی تۆی پێوە
چۆن بەفری کوێستانە زەردەی خۆر پێوە
فەرزەندی خەڵکییە چەندم دڵ پێوە
دا دەی پێم بڵێ توخوا بۆچ ئەمنت ناوێ
هاتوچۆیەکەت جوانێ لێم بووە بە داوێ
دڵ وەک منداڵی ساوا گڕووم لێ دەگرێ
هەر دەڵێ بە ویژدانم یاری خۆم دەوێ

ها دەی پێم بڵێ توخوا بۆچ ئەمنت ناوێ
هاتوچۆیەکەت ئەسمەر لێم بووە لە* داوێ
دڵ وەک منداڵی ساوا گڕووم لێ دەگرێ
هەر دەڵێ بە ویژدانم یاری خۆم دەوێ

ئاخر بزانن یار بۆ تۆراوە
ئاخر چیم گوتووە لە من ڕەنجاوە
قەدباریک و بیللا زولفی زۆر خاوە
بەبیللا چم نەکوتووە لە من ڕەنجاوە
ئاخر لەبەر چی نازدار مەیلی منی ناوە
ئا دەی پێم بڵێ پێم بڵێ بۆچ ئەمنت ناوێ
دەی دەی زووبە پێم بڵێ بۆچ ئەمنت ناوێ
هاتوچۆیەکەت ئەسمەر لێم بووە بە داوێ
دڵ وەک منداڵی ساوا گڕووم لێ دەگرێ
هەر دەڵێ بە ویژدانم یاری خۆم دەوێ
*: لەوێدا "بە" درووسە.