
وا تێنەگەی تۆم لە دڵم دەرهێناوە
ئەو کەسەی جارانم عەشقم وەک خۆی ماوە
دڵ هەر یەک بڕیارە و قەت نەگۆڕاوە
گەر قەرار بوو و گۆڕا ڕۆح لە گیان نەماوە
خۆشی هەتا ئێستا بە هۆی تۆوە ماوە
دڵ هەر یەک بڕیارە و قەت نەگۆڕاوە
مەگری دڵم مەگری ئاسوودە بە لە من
من تۆ لە بیر ناکەم هەتا ڕۆژی مردن
مەگری دڵم مەگری قەت دڵ لە دڵ نەدەی
ئەگەر دڵت تەنگ بوو نەکەی من لەبیر کەی
بە هاتنت پاک بوو ئاسمانی پڕ لە تەم
تۆ کە لە ژیانمی بێباکم من لە غەم
تۆ کە هێزی منی دەبڕم ڕێگای ئەستەم
بۆ دڵتەنگ بم، بگریم تۆم هەبێ نیمە غەم
من تۆم ویست، تۆم خۆش ویست
بە دڵ تۆم هەڵبژارد
دەفتەری ڕابردووم بە هاتنت دڕاند
مەگری دڵم مەگری ئاسوودە بە لە من
من تۆ لە بیر ناکەم هەتا ڕۆژی مردن
مەگری دڵم مەگری قەت دڵ لە دڵ نەدەی
ئەگەر دڵت تەنگ بوو نەکەی من لەبیر کەی