محەمەد ماملێ

یار ئەمان

بە دەنگی: محەمەد ماملێ
شێوەزار: سۆرانی
280
قەسری خەیاڵ ساز دەکەم گیانە خشتێک زێڕ خشتێک زێو بێ
ئەسپێک لە ئەسپی ڕەوەی جوانێ بەرن بووک سواری وی بێ
ناردوومە جلکی بووکێ گیانە لە حەڵەب و شامێ بێ
هەڵپەڕکەی بۆ ساز دەکەم کەس خۆشیی وای نەدیبێ
یار ئەمان و یار ئەمان گیانە دەستم داوێنت ئامان
زۆر کەس نەمامی دەکەن گیانە ڕێگا ون دەکەن لێمان
کە هاتی بۆ هەواری نیزیک بەوە لە خۆمان

تازەیارێکم گرتووە گیانە ئەسمەرە و چاوبادامی
چ بکەم بە خۆم ناوەستم جوانێ تازە کەوتوومە داوی
ناوێرم نێوی بێنم گیانە نەیەتە نێوان نامی
ڕەبی بە نسیبم کەی پەروەردگاری نامی
یار ئەمان و یار ئەمان گیانە دەستم داوێنت ئامان
زۆر کەس نەمامی دەکەن گیانە ڕێگا ون دەکەن لێمان
کە هاتی بۆ هەواری گیانە نیزیک بەوە لە خۆمان
کەسێکی دڵسۆز نییە دەردی من بکا دەرمان

تۆزی غەریبی نیشتووە گیانە بەر ڕەنگ و ڕوخسارمەوە
برینێک لە دڵمدایە گیانە بە ڕوویدا خستوومەوە
شەرتە تۆ بێوەفا بی جوانێ لە ئێخەی خۆمت کەمەوە
ئاوی سەرچاوەی قووڵکەی گەردنی دەخۆمەوە
یار ئەمان و یار ئەمان گیانە دەستم داوێنت ئامان
زۆر کەس نەمامی دەکەن گیانە ڕێگا ون دەکەن لێمان
کە هاتی بۆ هەواری نیزیک بەوە لە خۆمان

بۆ سەرشاخت لێ گرتووم گیانە بەڵکوو بە تۆ نەوێرم
بە چ خۆشیت دڵ خۆش کەم گیانە بۆیە ڕوو وەردەگێڕم
دەڕۆم دەچمە کوێستانان جوانێ بە کەوێی بەفران فێرم
شێتی جوانیی تۆم جوانێ پێت وا نەبێ ئاودێرم
یار ئەمان و یار ئەمان جوانێ دەستم داوێنت ئامان
زۆر کەس نەمامی دەکەن گیانە ڕێگا ون دەکەن لێمان
کە هاتی بۆ هەواری نیزیک بەوە لە خۆمان