چالاک ماملێ

تا کەی چاوەڕێی یاران بم

بە دەنگی: چالاک ماملێ
شێوەزار: سۆرانی
191
تا کەی چاوەڕێی یاران بم غەریبم لە شارانم
تا کەی غەمهەڵکێشی وان بم چاو بە گریە و گریانم

گەر نەمدیتیەوە ئازیزم بڕۆ بۆخۆت سڵامەت
دیدەنی یاران ئازیزم گیانە کەوتە قیامەت

دڵ زەلیل بی بۆ لە کوڵی وەرە بگرە سامانێ
زووخاوم لە دڵی هەڵقوڵی گڕووی گرتووە بۆ جوانێ

وێڵم بە دوای دەردی دڵم غەریبم لە شارانم
دەس بە سینە لارەملم چاو بە گریە و گریانم

دڵم دەریای بێ پایان بێ هەر ئاخهەڵکێشی تۆمە
جێگای خواز و کانەبیان بێ یەکجار پەژارەی تۆمە