حەسەن زیرەک

ئەرێ لە ماڵ هاتە دەر (زەمانە)

بە دەنگی: حەسەن زیرەک
شێوەزار: سۆرانی
147
ئەرێ نازانم عالەم دڵ سکاڵام لێ دەکات
نازانم بۆچی هەمیشە دڵ سکاڵام لێ دەکات
ئەرێ نازانم بۆچی هەمیشە دڵ سکاڵام لێ دەکا
مەجبووری گەدایی مەجنوونە و خەت و خاڵەم ئەکا
یا ئەو قەد و باڵا کە شمشاڵە و ئەو قەد و شاڵەم لێ دەکا
ئاوارەی هەمیشە سجن لە زیندانی شەش بەندی تاران و
تووشی ئەو خەت و خاڵەم ئەکا

ئەرێ لە ماڵ هاتە دەر هاتە دار زەمانە...
بە ملم بەبیللا جوانە
جا ئەو دەردەی من دەکوژێ کوڕە ژنی گولەی مێردانە
هەی گولەت لە کێوی ئاتێ ئەڵڵا لێیدا یەکانە
بەڵکم بۆم بەجێ بمێنێ ئەو دوو لێوە قەیتانە
خزمینە مەمکەن لۆمە ئەو دڵەم بۆی سەرگەردانە

ئەرێ لە ماڵ هاتە دەر با بێتە دەر بێتە دەر بۆم بێتە دەر
قەدباریکە و سنەوبەر
تۆ بیت و تۆ بیت و تۆ بیت و ڕەسووڵ و پێغەمبەر
ئاوری لە من بەرداوە بیللا لێی جوانە کەمەر
ئاوری لە من بەرداوە شوعلەی دەڕوا وەک فەنەر

دەردەکەم بێ دەرمانە نازێ بەبیللا جوانە
کەروێشکێ گەرمەلانە
خۆ ئەو دەردەی من دەکوژێ ژنی گولەی مێردانە
پێم گوت ئاوێزانت بم تا سبەینێ ئەو دەمانە
خزمینە مەمکەن لۆمە کوڵمی پەندی ماچانە

دەڵێی پەشمی خالیسە چەن جوان و تەمیسە
شووی کرد لە عەبدی خودا بیللا بەو گولە پیسە
خۆزگە گولەت بدیبا سمێڵی دەڵێی گوریسە
ئاوری لە من بەرداوە گوڵە و لە باغی پیسە

کەچی دەبوو خودایە نەمدیبایە بیللا بەژن و باڵایە
شوعلەی دەڵێی چرایە سوێند بە غەوسی بەغدایە
لەوەتە ئەو ژنەم دیوە قەت کەسم وەبیر نایە
جووتێ چاوی بەڵەکە زولفی هەودا هەودایە

لەبەر ئەو ژنە ڕەشتاڵە قەدی دەڵێی شمشاڵە
سەر کەمە سەر ڕانی جوانت پێم دادە بەو دەسماڵە
گەر گولە پرسی کێیە بمشێلە بڵێ بێحاڵە
عرووسم جووم ئەرمەنیم هیندیم یانە گاورم
جوولەکەم یان مەسیحیم دینم بۆ وی بەتاڵە
ئاوری لە من بەرداوە هەر دەڵێی شەکی کاڵە
هەی کچە یا بێوەژنە ناسکێ دایکی منداڵە

کە دیومە نووری چاوی وەختە بمرم لە تاوی
ماڵ و دنیا و سەروەتم بفرۆشم لەبەر چی؟
بۆ زێڕی تاسکڵاوی
ڕۆح و گیان و دین و مان/ئیمان دایدەنێم لە پێناوی
ئاوری لە من بەرداوە ناسکێ گولە لێیداوی

ئەرێ لە ماڵ هاتە دەر زەمانە... بەینەڵڵا زەمانە جوانە
پێم گوت ئاوێزانت بم تا سبەینێ ئەو دەمانە
خزمینە مەمکەن لۆمە ژنی گولەی مێردانە
وێنەی ماینی خۆشتەعلیم فێری تەقڵە و لینگدانە