میکائیل مەهابادی ناسر ڕەزازی

بۆ فریوی عاشقان - قەتار

بە دەنگی: میکائیل مەهابادی و ناسر ڕەزازی
شێوەزار: سۆرانی
206
بۆ فریبی عاشقان و جەزبی دڵ وا ماهیری
ڕەنگە شاگردیت بکەن میهتەر نەسیم و سامری

بەختی ئەو ئوستادە سووتێ دەرسی سیحری پێ وتی
دەستی* ئەو ئوستادە سووتێ دەرسی سیحری پێ وتی
خوا* کە تۆی بەردایە گشت عالەم بە مەکر و ساحیری

کافریش ڕەحمێ بە یەخسیر و زەلیلی خۆی دەکا
سا وەرە ڕەحمێ بە حاڵم کە ئەگەرچی کافری

کافریش ڕەحمێ بە یەخسیری* و زەلیلی خۆی دەکا
سا وەرە ڕەحمێ بە حاڵم کە ئەگەرچی کافری

گەر بە خەنجەر پارە پارەم کەی لە سەر ڕێم دابنێی
دەست لە تۆ هەڵناگرم هەر تۆم لە خەڵکی چاتری
هۆنراوە: کوردی
*= لە هۆنراوەی شاعیردا "بەختی"، "وا"، "یەخسیر" و "تیکە تیکەم" هاتووە.