تاهیر تۆفیق

مەقامی لە باغان ئاه و ناڵین دێ و بەستەی چارۆگێ و چارۆگێ

بە دەنگی: تاهیر تۆفیق
شێوەزار: سۆرانی
102
لە باغان ئاه و ناڵین دێ دەڵێن شای نێو گوڵان ڕۆیی
لە مەیخانان سەدای شین دێ دەڵێن پیری موغان ڕۆیی
دەڵێی دەوری قەمەر سەیری فەلەک میزانی گۆڕاوە
کە وا گوڵ زەرد و* سونبول تێک چوو ڕەنگی ئەرغەوان ڕۆیی
سەحەر مەستانە هات بولبول بە شادی بۆ تەوافی گوڵ
کە دی باخ بێ گوڵە داغ بوو بە سەد ناڵە* و فوغان ڕۆیی
بە ناڵەی دڵ شیفام نایە درێغ بۆ مەرهەمی جەرگم
لە زەنگی کارەوان چی بکەم؟ دەلیلی کارەوان ڕۆیی
بە ناڵەی بولبول و قومری وەفایی بۆیە هەر دەگریم
گوڵێکی سەروی* باڵام بوو بە تاراجی خەزان ڕۆیی

چارۆگێ و چارۆگێ دەبا بێ خودانێ چارۆگێ
چارۆگێ و چارۆگێ شل کە گرەی لە دەسرۆکێ

یارم دەڕوا دێتن دەنا دڵ دەبا دەچێتن
سوخمەی گەلێ سوورە دەنا لە مەمکۆڵەی دێتن
چارۆگێ و چارۆگێ دەبا بێ خودانێ چارۆگێ
چارۆگێ و چارۆگێ شل کە گرەی لە دەسرۆکێ

بە نازی چاوەکەی وەک بازی کە بازی دام هەتا دەمرم*
دەترسێم هەر بە بازی بمکوژێ ئەو یاری منداڵە

یارم دەڕوا دێتن دەنا دڵ دەبا دەچێتن
سوخمەی گەلێ موورە دەنا لە مەمکۆڵەی دێتن
سوخمەی گەلێ سوورە دەنا لە مەمکۆڵەی دێتن
چارۆگێ و چارۆگێ دەبا بێ خودانێ چارۆگێ
چارۆگێ و چارۆگێ شل کە گرەی لە دەسرۆکێ
هۆنراوە: وەفایی
*= لە هۆنراوەی شاعیردا "زەرد بوو"، "ئاه" و "بە نازی چاوەکەی وەک بازی بازی دام هەتا پیر بووم" هاتووە.