سابیر کوردستانی ئاگرین دڵشاد

نەتناسیوم و بەڵێنم دابوو بە تۆ

بە دەنگی: سابیر کوردستانی و ئاگرین دڵشاد
شێوەزار: سۆرانی
63
لە دوورەوە ناوت بیستووم
ناشارەزا خۆشت ویستووم
گوایە لەگەڵ شیعرەکانما زۆر ژیاوی
شەوەهای شەو تەزووی شیرینیان پێ داوی
نەتناسیوم نەتناسیوم بڕوا بکە نەتناسیوم

ئەو جیهانەی تۆ ئەتەوێ لای من هەرگیز دەس ناکەوێ
ئەو جیهانەی تۆ ئەتەوێ هەرگیز لای من دەس ناکەوێ
جیهانی من هەمووی خەمە زەردەخەنەی یەکجار کەمە
تەلاری من کەلاوەیە جێی پەڕتووک و هۆنراوەیە

ئەوەی ڕووگەی دڵ و چاوە
تەنها بتێکی شکاوە
دوور بە لە من لە ژینی من
لە چاوانی بەدبینی من
دوور بە لە من لە هەڵبەستم
لەو چەپکانەی بۆ شاچەپکێ دەیانبەستم
لە دوورەوە ناوت بیستووم
ناشارەزا خۆشت ویستووم
گوایە لەگەڵ شیعرەکانما زۆر ژیاوی
شەوەهای شەو تەزووی شیرینیان پێ داوی
نەتناسیوم نەتناسیوم بڕوا بکە نەتناسیوم

بەڵێنم دابوو بە تۆ بێم بچین بۆ سەیرانێ
نەهاتم لێم ببوورە لەبەر بەفر و بارانێ
هەی یارێ و یارێ و یارێ
پەلەم لێ مەکە جارێ
ئەم زستانە زۆر ساردە هاوار
سەیران خۆشە بەهارێ

لە ناو خزم و کەسی خۆم من بە شێت ناو براوم
گەر شێت بم شێتی تۆمە ڕیشەی جەرگ و هەناوم
هەی یارێ و یارێ و یارێ
پەلەم لێ مەکە جارێ
ئەم زستانە زۆر ساردە هاوار
سەیران خۆشە بەهارێ