سابیر کوردستانی

بەڵێن بێ ئیتر ناوت نەهێنم

بە دەنگی: سابیر کوردستانی
شێوەزار: سۆرانی
66
بەڵێن بێ ئیتر ناوت نەهێنم
ناوت نەهێنم
دڕکی غەم لە جێی شادیت بچێنم
شادیت بچێنم
بووکی پەژارە بنێمە جێی تۆ
لە بری دڵ، مەینەت دانێم لە ڕێی تۆ
بەڵێن بێ ئیتر ناوت نەهێنم
ناوت نەهێنم

پەیمان بێ چونکە شکا بەڵێنم
بسڕم لە چاوم فرمێسکی خوێنم
بوومە سەمەرە بە داوی تۆوە
بەدناویم زڕا بە ناوی تۆوە
بەڵێن بێ ئیتر ناوت نەهێنم
ناوت نەهێنم

پەژارەت منی کردە خانەخوێ
تاوێ بێ تاسەت نەچوومە سەر جێ
هەتاکو ئەمڕۆ کە خۆشمویستووی
وشەی ئارامم لە لێو نەبیستووی
بەڵێن بی ئیتر ناوت نەهێنم
ناوت نەهێنم

گوێت نەدا بە سوێی ئازاری دووری
بۆیێ سەر گۆنات ماوە بە سووری
من نەبێ لەگەڵ غەما ئەجەنگم
بۆم دەرنابڕێ زمانی لەنگم
بەڵێن بی ئیتر ناوت نەهێنم
ناوت نەهێنم