خەبەر بەرن بۆ خزمانم
ئاورێک بەربۆتە خەرمانم
بۆچ لێم زیزە مێهرەبانم
تەحە لەو ڕێزەخاڵانە
کچێ بۆ من باشن ئەو چاوانە
چ بکەم
یاری خۆمە لێم نەبانە
لە سیلەی قەبران هەی سزایە
حاکم بمکوژێت لەو قەڵایە
خۆ من نانێم مەیلی ئەو لەیلایە
قوربانی گوارەی زێوت بم ئاخ
من بە فیدای خەندەی لێوت بم
ڕایشکێنە ڕایشکێنە و بە چریکێکی مێرانە
با بچینە مەڵبەندی شەڕێ و شەڕ داوەتی کوردانە
ئەی وەی ئەی وەی چیم لێ هات
بووم بە کۆترەکەی دووروڵات
من پیر بووم و یار بۆچ نەهات
جا وەرگەڕێ با باڵات ببینم
کچێ با دەرچێ گیانی شیرینم
یاڕەبی من بمرم قەت مەرگت نەبینم
غەریبم بۆ تۆ من لە شنۆیە
کوڵمەکەت گوڵی لیمۆیە
جا گوارەی وا لە گوێت سێ گۆیە
قوربانی خەت و خاڵت بم
من بە فیدای جوانێ جەماڵت بم
خوڵقم کە ئامین گیان با لە ماڵت بم