سابڵاغ چەن خۆشە وەی خاکی دڵگیرە
ئەو کچە لەو ماڵە بۆچی کۆت و زنجیرە
ئەرێ لانە و لانت کەم خۆشە شانە و شانت کەم مەڕۆ
شەو لە نێو جێدا بیللا ڕۆژ لە باغچێدا
سابڵاغ زۆر خۆشە چون وەی خاکی بنموورە/بلوورە
ئەو کچە لەو ماڵە من دڵم بۆی مەجبوورە
مەڕۆ لانە و لانت کەم خۆشە من شانە و شانت کەم
پاموورە جوانێ ئەی وەی ماڵ لە بۆکانێ
سابڵاغ ئاوا بێ خۆشە بە دووکانەوە
یارم شەو بۆم بێ هەی لە جێژوانەوە
وەرە لانە و لانت کەم با من شانە و شانت کەم خۆشە
شەو لە نێو جێدا بیللا ڕۆژ لە باغچێدا
جار جار دەی لە بەزمێدا
ئەی نائومێدی ئەی نائومێدی
ئەی ڕەنجەڕۆی و دڵ نائومێدی
بەدبەختی وەک من توخوا سا کێ دی؟
گیانە ئیرسی مەجنوونە و هێناومەتە دی
نەکەرۆز گەڕام وادی بە وادی
جێ ڕاوگەی کوردی ئێلی مورادی
هەر لە نەکەرۆز تا دەربەندیخان لاڵ بم
ئەو ناوە یەکسەر شێواوە و وێران
کوندەبووە تێدا کردبوو هێلان
ئەو ناوە یەکسەر شێواو و وێرانە
بایەقوش تێدا کردبوو هێلانە
پرسیم بایەقوش برای هاودەردم
لە جیهان بێزار هەمڕازی دەردم
براکەم بایەقوش دای جوابم بە قوڵپەی گریان
ئەمنیش دەروونم بۆی بوو بە بریان
وتی ئەمساڵ بەهارم کە بێ بارانە
گوڵاڵەی سوورم لاڵ بم خوێنی یارانە
لە هەر چوارلاوە شاییە بەڕیزە
خەنەبەندانە دەڵێ شینی ئازیزە
ئەی لە من ئەی لە من...
هەر مانگێ نوێ بێ من حاڵم پەشێوە
چون هیلال شێوەی بیللا ئەبرۆی تۆی پێوە
چونکێ هیلال شێوەی گوڵ ئەبرۆی تۆی پێوە
مەڕۆ لانە و لانت کەم خۆشە من شانە و شانت کەم
شەو لە نێو جێدا وەڵا ڕۆژ لە باغچێدا
جووتە مەمکەکەت هەی وێنەی زەردەبێ
بە ناز دەمکوژێ کوڕە دوو چاوی خەجێ
ئەوڕۆ میوانم هەی من لە خانەدێ
مەڕۆ لانە و لانت کەم خۆشە من شانە و شانت کەم
شەو لە ناو جێدا ڕۆژ لە باغچێدا
ئاخ جار جارە گیانەکەم خۆشە لە ناو جێدا