ئەی نائومێدی ئەی نائومێدی ئەی ڕەنجەڕۆیی و دڵ نائومێدی بەدبەختی وەک من توخوا سا کێ دی دەردی مەجنوونیم هێناوەتە دی هەر لە نەجدەوە تا هەردانی دوجەیل بۆ لەیل ئەگەڕام دەروون لە غەم کەیل هاتمە بێستوون لای قەسری شیرین بۆ فەرهاد گریام بە دڵەی نمین نەکەرۆز گەڕام وادی بە وادی شوێنی هەوارگەی ئێلی مرادی شیو و هەرد و بەرد تا لووتکەی بەرزان گشت وەیشوومە پڕ گەڵاڕێزان لە دەربەندیخان چوومە کەلیخان ئەو ناوە یەکسەر شێواوە و وێران بە جەوری فەلەک یەکسەر وێرانە بایەقوش تێیدا گرتوویە لانە پرسیم بایەقوش دۆستی هاودەردم لە جیهان بێزار یاری چۆڵگەردم بۆچی وا چۆڵە ئەم مەرز و بوومە لە کوێ پەیدا بوو وەیشوومەی شوومە جوابی دامەوە بە قوڵپەی گریان منیش وا جەرگم بووە بە بریان ئیمساڵ بەهارمان کە بێ بارانە گوڵاڵەی سوورمان جەرگی یارانە لە هەر سێ لاوە شاییە بەڕیزە خەنەبەندانیان خوێنی ئازیزە
Ey na’umêdî ey na’umêdî Ey renceroyî û dil na’umêdî Bedbextî wek min tuxwa sa kê dî Derdî mecnûnîm hênawete dî Her le necdewe ta herdanî duceyl Bo leyl egeram derûn le xem keyl Hatme bêstûn lay qesrî şîrîn Bo ferhad giryam be diley nimîn Nekeroz geram wadî be wadî Şwênî hewargey êlî miradî Şîw û herd û berd ta lûtkey berzan Gişt weyşûme pir gelarêzan Le derbendîxan çûme kelîxan Ew nawe yekser şêwawe û wêran Be cewrî felek yekser wêrane Bayequş têyda girtûye lane Pirsîm bayequş dostî hawderdim Le cîhan bêzar yarî çolgerdim Boçî wa çole em merz û bûme Le kwê peyda bû weyşûmey şûme Cwabî damewe be qulpey giryan Minîş wa cergim buwe be biryan Îmsal beharman ke bê barane Gulaley sûrman cergî yarane Le her sê lawe şayye berîze Xenebendanyan xwênî azîze
حەمە ساڵح دیلان