بەجێم مەهێڵە هیوا و هەستی من
تۆ مانات داوە بە هەڵبەستی من
گوڵەکەم بێ تۆ چۆڵە ئەم شارە
شاری دڵەکەم بێ تۆ تەمبارە
وەرە با دیسان بحەسێمەوە
وەکوو خونچەگوڵ بشکۆفێمەوە
بەجێم مەهێڵە هیوا و هەستی من
تۆ مانات داوە ئازیزم بە هەڵبەستی من
بەجێم مەهێڵە تاڵە تەنیایی
ئای تەم و تاو ڕۆژی جیایی
هانێ دەستی من کوانێ ڕزگاری
هاوار لە شەو و لە ئەوینداری
وەرە با دیسان بحەسێمەوە
وەکوو خونچەگوڵ بشکۆفێمەوە
بەجێم مەهێڵە تاڵە تەنیایی
ئای تەم و تاو ئازیزم ڕۆژی جیایی
بەجێم مەهێڵە ئاگربارانە
دڵم بە تەمای مەیلی جارانە
بەڵێنێ بدەین پەیمان نەشکێنین
تا ڕۆژی نەمان بۆ یەک بمێنین
وەرە با دیسان بحەسێمەوە
وەکوو خونچەگوڵ بشکۆفێمەوە
بەجێم مەهێڵە ئاگربارانە
دڵم بە تەمای گیانەکەم مەیلی جارانە