قەزاو لە گیانم عەزیزی گیانی
من بە بێوەفا و بێمەیل نەزانی
مەیژە لێم دوورە دووریت وە مەیلە
بە گیانت قەسەم دەروونم کەیلە
نەڵێی لێم دوورە دووریت بە مەیلە
بە گیانت قەسەم دەروونم کەیلە
قەزاو لە گیانم فێنکی دڵەکەم
من ئیتر بێ تۆ تاوێ هەڵناکەم
من دوور و تۆ دوور هەردووکمان دوورین
عالەم دەیزانێ بۆ یەک مەجبوورین
من دوور و تۆ دوور لە یەکتر دوورین
هەموو دەیزانن بۆ یەک مەجبوورین
قەزاو لە گیانم مانگی شەوانم
من هەر چاوەڕێی ئەستێرەکانم
قەزای ئاسمان تۆ لە زەمینم
نەوێ ئەو دنیای تۆی تیا نەبینم