حوسێن فەرهەنگ

ژین و ژیوار - بێ مۆسیقا

بە دەنگی: حوسێن فەرهەنگ
شێوەزار: سۆرانی
58
ئەی هەتاوی ئاسمانم خۆشەویستیم پێیە بۆت
پڕ بە ناخی ڕۆح و گیانم خۆشەویستیم پێیە بۆت
گەر بە شایانی بزانی ببمە سەرگەردی قەدت
تا هەڵیدەگرێ ژیانم خۆشەویستیم پێیە بۆت

گەرچی شانی خۆشەویستیت قەت لە شانی من نەدا
تا هەڵیبگرم بە شانم خۆشەویستیم پێیە بۆت
دەرکی ماڵت ئاوەڵا کەی سۆزی میوانت دەبم
تاقەتی ڕۆح و ڕەوانم خۆشەویستیم پێیە بۆت
ژین و ژیوارم دڵی تینوو لەبەر پێت کەوتووە
ئەی هەناسەی سەوزی مانم خۆشەویستیم پێیە بۆت
گەرچی هێندەم خۆش دەوێی بۆم ناکرێ بیڵێم کە چەند
پڕ بە کۆشی نیشتیمانم خۆشەویستیم پێیە بۆت
هۆنراوە: ئەیوب ئەحمەدی (تینوو کۆکەیی)