جەلال سەعید ئاواتی ئامە قەرەج

کراس زەردێ

بە دەنگی: جەلال سەعید و ئاواتی ئامە قەرەج
شێوەزار: سۆرانی
60
کراس زەردێ کراس زەردێ کراس زەردێم لێ تۆراوە
کراس زەردێم بۆ بکەن بە بووک بیهێننە باغی شەقڵاوە

سەر هەڵبڕە بێبەڵا بی دەک هەواڵەی غەزەبی خوا بی
لە ئەزەڵا کە زوو زانیم کراس زەرد بە یارم نابی

چاوت ئەستێرەی سەر بیرێ، چاوت ئەستێرەی سەر بیرێ
من بەسراوم بە زنجیرێ جەرگم لەت لەتە بە سێ تیرێ
کراس زەردم لێ تۆراوە ئاهی من خوا دایکت بگرێ

چاوت ئەستێرەی بیست و دوو لانکەکەت بووە بە داری توو
موسڵمانم مەمکە بە جوو سەد نەحلەت بێ لە قەولی جوو
ئەی دە وەرە بمدەرێ ماچێ خۆ ڕێم کەوتۆتە کۆڵانی جوو
کراس زەردێ کراس زەردێ کراس زەردم لاڵ و لابی*
لە ئەزەڵا کە زوو زانیم کراس زەرد بە یارم نابی
*: دەبێ لێرەدا "ئاڵ و ئابی" دروست بێت.