حەسەن زیرەک

ڕێبوار و ڕێبوار

بە دەنگی: حەسەن زیرەک
شێوەزار: سۆرانی
35
ماسی لە دەریا باوانم دوڕ لە خەزێنە
عاشقی یارێکم بەوەڵا کەمەرشکێنە
ڕێبوار و ڕێبوار گیانەکەم...

ئەو ماڵەی هەمە بەقوربان نەزری ئەڵڵا بێ
ئەو ماڵەی هەمە سەیزادە نەزری ئەڵڵا بێ
بە شەرت کۆچەکەت باوانم بەرەو دوا بێ
ئەرێ ڕێبوار هەی ڕێبوار خانم گیان من بە ڕێبوارت بم
لە مووچەی بەر دێ سەیزادە نیوەکارت بم
تۆ زێڕی خالیس باوانم من عەیارت بم
شەرتە تا دەمرم نازەنین فیداکارت بم

ئەرێ ماڵێ باری کرد بەقوربان کەس نەیگێڕاوە
ماڵێ باری کرد نازەنین کەس نەیگێڕاوە
بۆخۆم دانیشتم ئەی هاوار دڵخۆشیم داوە
ئەرێ ڕێبوار و ڕێبوار باوانم من بە ڕێبوارت بم
لە مووچەی بەر داو* خانومان فیداکارت بم
شەرتە تا دەمرم بە وەڵڵا نیوەکارت بم
تۆ زێڕی خالیس سەیزادە من عەیارت بم

ئەرێ وای وای وای
بە فدای دەمت بم جوانێ ژن بە ددانەوە
دەڵێی سەدەفە سەیزادە بە دووکانەوە
ئەرێ ڕێبوار و ڕێبوار باوانم بە ڕێبوارت بم
لە مووچەی
لە مووچەی بەر دێ سەیزادە نیوەکارت بم
تۆ زێڕی خالیس باوانم من عەیارت بم
شەرتە تا دەمرم جوانەژن فیداکارت بم

ئەرێ هەستە لە خەوێ باوانم بزانە چیم دەوێ
هەستە لە خەوێ جوانێ ژن بزانە چیم دەوێ
من لە گەردنی زەردت بە وەڵڵا دوو ماچم دەوێ
میوانی ڕۆژم بەقوربان مەمخەرە شەوێ
ئەرێ ڕێبوار هەی ڕێبوار بە وەڵڵا ڕێبواریت ناکەم
لە پاش باڵاکەت جوانێ گیان دڵداری ناکەم
لە دوای باڵای تۆ بە وەڵڵا دڵداری ناکەم

ئەرێ دڵەکەم بە قوربان نازەنین دڵەکەی تەڕت بێ
دڵەکەم بە قوربان جوانێ گیان دڵەکەی تەڕت بێ
ئەو کۆچە کردت دە بڕۆ کۆچی شەڕت بێ
ئەو کۆچەی کردت باوانم کۆچی شەڕت بێ
ڕێبوار و ڕێبوار باوانم بە ڕێبوارت بم
لە مووچەی بەر دێ سەیزادە نیوەکارت بم
تۆ زێڕی خالیس باوانم خۆم عەیارت بم
شەرتە تا دەمرم سەیزادە فیداکارت بم

ئەرێ وای وای وای
سوێندت بۆ دەخۆم جوانەژن بە بابەگوڕگوڕ
سوێندت بۆ دەخۆم بە وەڵڵا بە باوەگوڕگوڕ
بۆ تۆ نەماوم ئەی هاوار شۆخی جیگەربڕ
ڕێبوار و ڕێبوار ئەی هاوار بە ڕێبوارت بم
لە مووچەی بەر دێ سەیزادە نیوەکارت بم
تۆ زێڕی خالیس باوانم من عەیارت بم
شەرتە تا دەمرم بە وەڵڵا فیداکارت بم
*: لێرەدا بە پێی دووپاتکردنەوەی بڕگەکانی پاش و پێشی "بەر دێ" دروستە.