سەید محەمەد سەفایی

ئەرێ بە ناز بە ناز

بە دەنگی: سەید محەمەد سەفایی
شێوەزار: سۆرانی
143
زڵفە زەردەکەت تاڵ تاڵەو بووە
هەر تاڵێ مەئموور سەر خاڵێ بووە
هەی بە ناز بە ناز نەشێوێ نازت
بە کراس ڕەشی دیدەی شابازت
هەی بە ماشێن ئاهو گیان دێمە پێشوازت

قەسەمم بە قورعان ئایەتم وا وێ
قەسەمم خواردووە ساڵە ئایەتم وا وێ
ئەشرەفی ملەکەی ئەرێ بێ فتنە ناوێ
ئەشرەفیی گەردنی بێ فتنە ناوێ

ئەرێ های بە ناز بە ناز هەی بە نازەوە
جەرگم دای بە تیغ کەبابسازەوە
کەبابچی ئەیجنی بە پیوازە
شاگردی ئەیجنی بە پیوازە
ئوستادی دەیجنی ئەرێ بە پیوازەوە

من یادم کردووە عاشق سەی فاری
بۆچە بێدەنگی ئەرێ ئیمشەو خۆ چاوی

ڕەشی پۆشا ڕەشتر لە بانی
ئازیەتباری تۆم ناشێ نەیزانی
ئازیەتباری تۆم وەڵا ناشێ نەیزانی
کاکە عەوڕەحمان برا بۆ پەرێشانی
کاری خودایە ئەرێ بۆچ پەرێشانی

من دوعایک ئەکەم خوا بە دڵ و بە گیان
دوعات بۆ دەکەم نوێژخوێنم من بە دڵ و بە گیان
بەش کەم هەڵبسێنێ براکەت قورعان
ڕوو بکەیتە دوکانت جا بۆ مناڵەکان
ئەی بە ناز بە ناز نەشێوێ نازت
بە ماشین ئاهو خۆشەو بووی بێم بۆ پێشوازت

کاری خودایە عەوڕەحمان کاری ڕەبییە
هیچ خەفەت مەخۆ برا مەویسیی نییە
هیچ خەفەت مەخۆ مەویسیی نییە
ئەی بە ناز بە ناز ئەی بە نازەوە
جەرگم دای بە تیغ کەبابسازەوە
کەبابچی دەیجنی بە پیوازە

ئەرێ یا پشتوێن بووایەم قەد قەد لە پشتی
یا پشتوێن جوان بووایەم قەد قەد لە پشتی
یا کراسێ بووایەم مەڵحەمای گشتی

گۆل و گۆڵچەرموو ئەو ناوەناوە
گۆل تا گۆلچەرموو برا گیان ئەو ناوەناوە
من بۆ شێرەمەرد جەرگم کەواوە
من بۆ شێرەمەرد وەڵڵاهی جەرگم کەواوە
نەعمەتم خۆش ئەوێ وەی وەی بە ڕووی دنیاوە

ئەونەمە وتییە لەم بەرانبەرە ئەرێ لەم بەرانبەرە
دوای نەورۆز تەمامە بڕۆم بۆ تورکمانسەرا
ئەی بە ناز بە ناز ئەی بە نازەوە
جەرگم دای بە تیغ کەبابسازەوە
ئوستا خوەی ئەیجنی بە پیوازە
ئەرێ بەو پیوازەوە

هەر لە قەڵا گوڵ هەتا ئەمحەداوا
بو سوورەگوڵێ ئا ساڵح جەرگم کەواوە
ئیمشەو نەمدیوە وەڵڵاهی نەشەم نەماوە
ئەرێ نەشەم نەماوە
لە خۆشیی کاک عەوڕەحمان شەوقم هەڵساوە
ئەوە دوکتۆر هاتە سەری گەڕیاتە داوەوە برا گەڕیاتە دواوە

تەسادوف ماشین بوو کاکە لە ڕێی فەیزاوا
تەسادوف ماشین بوو لە ڕێی فەیزاوا
بیست و هەشت ڕۆژە وەی وەی جێی بۆ داخراوە
خوا شفای بۆ بنێرێ کارمان تەواوە برا کارمان تەواوە
هەی بە ناز بە ناز بە نازی جوانە
هەڵسە با بڕۆین بۆ جەڕاح ها لە شار بانە
ها لە وەڵڵا کاری تەواوە
بەشکەم بێری کاکە بۆ ئەم ناوەناوە برا بۆ ئەم ناوەناوە
دوکتۆر کورسانت ئەداتە دواوە برا ئەداتە دواوە

ئەی شاترباشی دەردت لە گیانم
زوو زوو من قەوڵیش ئەدەم ڕۆحی ڕەوانم
ئیشەڵڵا شەوێ من مهمانم دێمە ماڵ خۆتان
دوعام بۆ بکەی بۆ خاتر قورعان
عومرم درێژ وەێ کاکە لەگەڵ قەومەکان

هیچ نانێ ناخۆم
هیچ نانێ ناخۆم بێم بۆ ئەوێنە
ئەمیشە بە سڵامەتی سەر جا شاترباشی برا جا شاترباشی

بۆ مسافرەت عەوڕەحمان تۆ بیکە وە نۆرە
بۆ مسافرەتی برا گیان بیکە وە نۆرە
خۆ لەم ڕۆژێلە تەسادوف جا یەکجاری زۆرە برا جا یەکجاری زۆرە
بیکە بە نۆرە برا لێمان مەتۆرە
ئەی بە ناز بە ناز ئەی بە نازەوە
جەرگم دای بە تیغ کەبابسازەوە
کەواوچی ئەیبرژان بە پیوازەوە
کەبابچی دەیجنی بە پیوازە ئەرێ پیوازەوە