قەتارێک هاتووە - قەتار

شێوەزار: سۆرانی 357
قەتارێک هاتووە گەوهەر بارێتی
خورشیدی خاوەر سەرقەتارێتی

سەر بە هەوای عیشق خەرامانەوە
دڵ بە غەم و دەرد بێ سامانەوە

سەرم شێواوی عیشقی دڵدارە
سا من بە سەودای چینم چ کارە

بەو تۆز و غوبار لێو بە گەردەوە
بە فرمێسکی ئاڵ ڕەنگی زەردەوە

بەو هەموو جلکی گەوهەربارەوە
بە شۆخ و شەنگ و لەنجە و لارەوە

گوڵ بە شاباشی مەردی میوان کەن
پێشکێشی باڵای لەعل و مەرجان کەن

وتی خورشید شای خاوەرزەوین
پێشکێشیی تۆ بێ هەموو موڵکی چین

تۆفیق بدەی پێم ڕەبەلعالەمین
نە فەغفوور ماون نە خاقانی چین
Qetarêk hatuwe gewher barêtî
Xurşîdî xawer serqetarêtî

Ser be heway ’îşq xeramanewe
Dil be xem û derd bê samanewe

Serim şêwawî ’îşqî dildare
Sa min be sewday çînim çi kare

Bew toz û xubar lêw be gerdewe
Be firmêskî al rengî zerdewe

Bew hemû cilkî gewherbarewe
Be şox û şeng û lence û larewe

Gul be şabaşî merdî mîwan ken
Pêşkêşî balay le’il û mercan ken

Witî xurşîd şay xawerzewîn
Pêşkêşîy to bê hemû mulkî çîn

Tofîq bidey pêm rebel’alemîn
Ne fexfûr mawin ne xaqanî çîn

ڕاپۆرتی هەڵە