ناسر ڕەزازی

قەتاری دەخیلتم ساقییا و بەستەی چارەی خەمی من

بە دەنگی: ناسر ڕەزازی
شێوەزار: سۆرانی
408
دەخیلتم ساقییا تێکە درەنگە
دڵم وریایە دنیا نەخشی سەنگە
گیانە پەیاپەی بمدەرێ تۆ لەو شەرابە
مەزەم لازم نییە جەرگم کەبابە

گیانە دەخیلتم ساقییا ئەی گیانی شیرین
نەڵێی کوانێ شەرابی مێوی خوێنین
گیانە شەرابێ بێ کە مێوی نێژرابێ
بە خوێناوی شەهیدان ئاو درابێ
هەموو باغات و شاخی کوردەواری
لە جێی باران بە سەریا خوێن ئەباری

چارەی خەمی من مەی نییە مەیخانە بڵێ چی
بەو دەردەوە مەی نامگرێ پەیمانە بڵێ چی

پێم وا نییە لەم غەدرەوە فریام بکەوێ کەس
ئەو دۆست بوو وەفای بۆم نەبوو بێگانە بڵێ چی
چارەی خەمی من مەی نییە مەیخانە بڵێ چی
بەو دەردەوە مەی نامگرێ پەیمانە بڵێ چی

گیانە بۆ مەی نییە ساقی کە پەنا دێنمە ئێرە
گیانە هەرکەس بە شەرابی خەمی جانانەیی تێرە

هەر عاشقە سووچیشی نەبێ دەیخەنە ئەستۆی
شەم ئاگری کردۆتەوە پەروانە بڵێ چی
چارەی خەمی من مەی نییە مەیخانە بڵێ چی
بەو دەردەوە مەی نامگرێ پەیمانە بڵێ چی

گیانە تینوویە دەمێکە چەمەنی باخی ئەوینم
ئەم باخە بدێرە وەرە مەی بێرە سەرینم
تاوانی منە دەربەدری و دەردیسەری من
مەل خۆی سەری خۆی هەڵگرێ هێلانە بڵێ چی
هۆنراوەی بەستە: هێدی و شەریف حوسێن پەناهی