شەفەق هەوری سەرد و تاریکی
لەسەر ڕۆژ لادا بە یەکجاری
شەو ئارام ئارام خۆی ئەسپێرێ
بە سوبحێکی پڕ لە ڕووناکی
لە نێو گوڵدانێ بلووریندا
گوڵ و شەونم چەند تماشایین
لە نێو جامێکی پڕ ئەسریندا
دوو ماسیی سوور مەحوی دڵدارین
ئاوەڵا کە پەنجەرەی عەشقد
بدە گوێ با بۆت بڵێ بولبول
چ سروەی خۆشی لە دڵدایە
بە دەنگی گیان سۆز و هاواری
تماشای نیلووفەرێ پڕ گوڵ
چراخانیی کردووە دیوار
لە لایێک سەوز و لە لایێک شین
سەراژێرە سەر لە تا بە خوار
لە نێو گوڵدانێ بلووریندا
گوڵ و شەونم چەند تماشایین