ئەی ڕەفیقانی تەریقەت دەردی عیشقم چارە کەن
یان بە جارێ بمکوژن جەرگم بە خەنجەر پارە کەن
بۆچ ئەمن سووچم چییە ئەی سەروی بوستانی ئیرەم
بێ قەباحەت لێم زویریت چاکە ئینسافت ببێ
ڕۆژی جەژنە چاوەکانم مەوسمی ئازادییە
بۆ بەڵاگەردانی باڵات قۆچی قوربانم وەرە
سەد حەکیم هات و عەلاجی ئەم برینەی قەت نەکرد
تۆ عەلاجی زەخمەکەم کە زووبە لوقمانم وەرە
سەد حەکیم هات و عەلاجی ئەم برینەی خۆ نەکرد
تۆ عەلاجی زەخمەکەم کە زووبە سوکراتم(سوقراتم) وەرە
چاوەکەم بۆ ڕووی فیراقت دڵ دەناڵێ وەک ڕووباب
بۆ دوو ئەبرووی میسلی تاقت بەندی جەرگم بوو کەباب
هەرکەسێ هات و وتی من عاشقم بڕوا مەکە
تا لەسەر گۆنای نیشانەی زەخمی مارانگەز نەبێ
من کە سووتانم نەدیوە مەنعی گریانم مەکە
عاشقی ڕووتم بەقوربان تیرە بارانم مەکە
سەد حەکیم هات و عەلاجی ئەم برینەی قەت نەکرد
تۆ عەلاجی دەردەکەم کە زوو بەقوربانم وەرە