ژیانم زۆر لە مێژە ئارامی لێ ستاندووم
بڕۆ وازم لێ بێنە لە خۆشەویستی ماندووم
دنیای من و تۆ گیانە
فەرقی بە قەد جیهانە
دنیای من خەم و نەهات
دنیای تۆ پڕ لە ئاوات
تۆ پڕ لە جوانی و کاڵین
من و دڵێکی خاڵین
بە تەنیایی ڕا هاتووین
کەی بە تەمای داهاتووین
ژیانم زۆر لە مێژە ئارامی لێ ستاندووم
بڕۆ وازم لێ بێنە لە خۆشەویستی ماندووم
جیهانی من گریانە پڕ لە ناسۆر و ژانە
لە دەروونی شکاوم دەیان ساڵە خنکاوم
من باوەڕم ڕزاوە تەنیا دێڕێکی ماوە
نازاری چاو کەژاڵم دوور بە لە ژینی تاڵم
ژیانم زۆر لە مێژە ئارامی لێ ستاندووم
بڕۆ وازم لێ بێنە لە خۆشەویستی ماندووم