بەهار بوو فەسڵی زستانم ئەگەر یارم لەگەڵ بایە
درۆیە گەر گوتوویانە بە خونچێکی بەهار نایە
لە بارانێ مەپرسە تا هەور بگرێ بەری ڕۆژێ
دەبێ بگریم هەتا ڕووی تۆ لە ژێر چارشێوی ڕەشدایە
هەناسەم لادەدا چارشێو و ڕووبەندی ڕەشت ئاخر
هەور هەرچەندە پڕ بێ کوا حەریفی قودرەتی بایە؟
بەهار بوو فەسڵی زستانم ئەگەر یارم لەگەڵ بایە
درۆیە گەر گوتوویانە بە خونچێکی بەهار نایە
لە ژێر سایەی برۆکەتدا حوکمڕانی دەکا چاوت
لە سایەی دووخی شمشێرە کە حاکم حوکمی ئیجرایە
لەسەر بەفرێ بەکار نایە وەکو بیستوومە داوی ڕەش
لەسەر کوڵمەت ئەدی بۆ دڵگرە ئەو بسکە تاتایە؟
بەهار بوو فەسڵی زستانم ئەگەر یارم لەگەڵ بایە
درۆیە گەر گوتوویانە بە خونچێکی بەهار نایە
بزەت نایەتە سەر لێو و بەزەییت نایە بە حاڵمدا
ئەگەرچی زۆر لە مێژساڵە لە دووت دەخشێم وەکوو سایە
دەزانی بۆچی من هێندە پەرێشان و خەفەتبارم
لە بازاڕی ژیان غەیری هونەر نیمە چ سەرمایە
بەهار بوو فەسڵی زستانم ئەگەر یارم لەگەڵ بایە
درۆیە گەر گوتوویانە بە خونچێکی بەهار نایە