سنە شارەکەم شاری شیرینم
بێشکەی لە دایکبوون هەلۆرک ژینم
سنەی قارەمان سنەی هەڵۆخان
سنەی مەستوورەی شاعر کوردستان
سنە شارەکەم شاری شیرینم
بێشکەی لە دایکبوون هەلۆرک ژینم
تکیەگای گەلم مەنزڵ ئەژدادم
هەر تۆ ئاباد بی منیش دڵشادم
خۆشەویستی تۆ سنە ئەوینم
من چاوم بۆچەس تۆی پێ نەبینم
سنە شارەکەم شاری شیرینم
بێشکەی لە دایکبوون هەلۆرک ژینم
شارەکەم بمرم بۆ دڵ پڕ کەیلت
کوانێ خەسراوا گەردشگای لەیلت
سنە باخگەلێت ئاساریان نییە
هەرچێ ئەڕوانم دیاریان نییە
سنە شارەکەم شاری شیرینم
بێشکەی لە دایکبوون هەلۆرک ژینم
ئەهای ئاویەر ئەوە من هاتم
دەستپەروەردەکەی ئاو و هەواتم
ئەچمە ناو خەیاڵ تا دا ئەنیشم
بە یاد گوزەشتەت ئاخ هەڵەکێشم
سنە شارەکەم شاری شیرینم
بێشکەی لە دایکبوون هەلۆرک ژینم