ماچم کە ماچی بێ دوایی
با شیلەی لێوت مەستم کە
وەکوو بادەی خوایی
ماچم کە ماچی بێ دوایی
ئەترسم ئەمەیان ببێ بە ماچی دوایی
گەر بەجێم بێلی هیچم پێ ناهێڵی
لە تین و لە دین و لە ژین
مەمخەرە ئەم بارە
دڵ بۆ تۆ زامدارە
هەر بۆ تۆ پڕە لە ئەڤین
هەناوم سەیری ناوچاوم
تۆ جارێک خۆتی تیا ئەبینی بەڵام من تا ماوم
ماچم کە ماچی بێ دوایی
ئەترسم ئەم ماچە ببێ بە ماڵاوایی
ماچێکی ئەم لێوە گازێکی ئەم سێوە
ساڕێژ ئەکەن کۆنە برین
دڵم مەشکێنە چیتر مەمگریێنە
سینگتم بۆ بکە بە سەرین
ماچم کە ماچی بێ دوایی
با شیلەی لێوت مەستم کە وەکوو بادەی خوایی
ماچم کە ماچی بێ دوایی
ئەترسم ئەمەیان ببێ بە ماچی دوایی
کێ ئەڵێ ئەم ماچە نابێ بە ماڵاوایی
ماچم کە