Ho Leylî

Dialect: Sorani 1266
نارنج لەگەڵ پرتەقاڵ هۆ لەیلی
سنگت دووکانی بەقاڵ هۆ لەیلی
ئەستێرە و لە ئاسمانە هۆ لەیلی
ئەی لە یاری من بوون بە خاڵ هۆ لەیلی
یارەکەم لە من زیزە هۆ لەیلی
لۆمەم دەکەن کوڕ و کاڵ هۆ لەیلی
هۆ لەیلی لەیلی لەیلی...
چاو ئەستێرەی سیوەیلی مەڕۆ سیوەیلی
دەرهەق بە من بێمەیلی بۆ بێمەیلی

نارنج لەگەڵ لیمۆیە هۆ لەیلی
ماڵیان لەسەر خڕێیە هۆ لەیلی
بەردەرکی ماڵە یارم هۆ لەیلی
ئەی مەراغە و جادەڕێیە هۆ لەیلی
من ئەو جێگام پێ خۆشە هۆ لەیلی
ماڵی کەژاڵی لێیە هۆ لەیلی
هۆ لەیلی لەیلی لەیلی...
چاو ئەستێرەی سیوەیلی مەڕۆ سیوەیلی
دەرهەق بە من بێمەیلی بۆ بێمەیلی

نارنج لەگەڵ هەنارە هۆ لەیلی
سینگ کوێستانی خاڵدارە هۆ لەیلی
گەر عالەم بکا تکام هۆ لەیلی
دەسهەڵگر نیم لەو یارە هۆ لەیلی
ئاوری لە من بەرداوە هۆ لەیلی
جووتێ چاوی خومارە هۆ لەیلی
هۆ لەیلی لەیلی لەیلی...
چاو ئەستێرەی سیوەیلی مەڕۆ سیوەیلی
دەرهەق بە من بێمەیلی بۆ بێمەیلی

هاتم لەلای شنۆیە هۆ لەیلی
کوڵمی گوڵی لیمۆیە هۆ لەیلی
ئاوری لە من بەرداوە هۆ لەیلی
باریکە و چاوهەڵۆیە هۆ لەیلی
دە وەرە ئاوێزانت بم هۆ لەیلی
ئەو دڵەم بۆت لە ڕۆڕۆیە هۆ لەیلی
هۆ لەیلی لەیلی لەیلی...
چاو ئەستێرەی سیوەیلی مەڕۆ سیوەیلی
دەرهەق بە من بێمەیلی بۆ بێمەیلی

یاڵڵا یا سوڵتان هاوار هۆ لەیلی
دەڕوانێتە بورهانی هۆ لەیلی
ئاوری لە من بەرداوە هۆ لەیلی
دوو چاوی ڕەش و جوانی هۆ لەیلی
کیژۆڵەی کورد قەدباریک هۆ لەیلی
گوڵە لە نێو باغانی هۆ لەیلی
پێم گوت ئاوێزانت بم هۆ لەیلی
ئەی دەبا قەدرم بزانێ هۆ لەیلی
هۆ لەیلی لەیلی لەیلی...
چاو ئەستێرەی سیوەیلی مەڕۆ سیوەیلی
دەرهەق بە من بێمەیلی بۆ بێمەیلی
ئەی ئەمن مردووم و تۆ لەیلی تۆ لەیلی
Narinc legel pirteqal ho leylî
Singit dûkanî beqal ho leylî
Estêrew le asmane ho leylî
Ey le yarî min bûn be xal ho leylî
Yarekem le min zîze ho leylî
Lomem deken kurû kal ho leylî
Ho leylî leylî leylî...
Çaw estêrey sîweylî mero sîweylî
Derheq be min bêmeylî bo bêmeylî

Narinc legel lîmoye ho leylî
Malyan leser xirêye ho leylî
Berderkî male yarim ho leylî
Ey meraxew caderêye ho leylî
Min ew cêgam pê xoşe ho leylî
Malî kejalî lêye ho leylî
Ho leylî leylî leylî...
Çaw estêrey sîweylî mero sîweylî
Derheq be min bêmeylî bo bêmeylî

Narinc legel henare ho leylî
Sîng kwêstanî xaldare ho leylî
Ger ’alem bika tikam ho leylî
Deshelgir nîm lew yare ho leylî
Awrî le min berdawe ho leylî
Cûtê çawî xumare ho leylî
Ho leylî leylî leylî...
Çaw estêrey sîweylî mero sîweylî
Derheq be min bêmeylî bo bêmeylî

Hatim lelay şinoye ho leylî
Kulmî gulî lîmoye ho leylî
Awrî le min berdawe ho leylî
Barîkew çawheloye ho leylî
De were awêzanit bim ho leylî
Ew dilem bot le roroye ho leylî
Ho leylî leylî leylî...
Çaw estêrey sîweylî mero sîweylî
Derheq be min bêmeylî bo bêmeylî

Yalla ya sultan hawar ho leylî
Derwanête burhanî ho leylî
Awrî le min berdawe ho leylî
Dû çawî reşû cwanî ho leylî
Kîjoley kurd qedbarîk ho leylî
Gule le nêw baxanî ho leylî
Pêm gut awêzanit bim ho leylî
Ey deba qedirim bizanê ho leylî
Ho leylî leylî leylî...
Çaw estêrey sîweylî mero sîweylî
Derheq be min bêmeylî bo bêmeylî
Ey emin mirdûmû to leylî to leylî

Report a Problem