نارنج لەگەڵ پرتەقاڵ هۆ لەیلی سنگت دووکانی بەقاڵ هۆ لەیلی ئەستێرە و لە ئاسمانە هۆ لەیلی ئەی لە یاری من بوون بە خاڵ هۆ لەیلی یارەکەم لە من زیزە هۆ لەیلی لۆمەم دەکەن کوڕ و کاڵ هۆ لەیلی هۆ لەیلی لەیلی لەیلی... چاو ئەستێرەی سیوەیلی مەڕۆ سیوەیلی دەرهەق بە من بێمەیلی بۆ بێمەیلی نارنج لەگەڵ لیمۆیە هۆ لەیلی ماڵیان لەسەر خڕێیە هۆ لەیلی بەردەرکی ماڵە یارم هۆ لەیلی ئەی مەراغە و جادەڕێیە هۆ لەیلی من ئەو جێگام پێ خۆشە هۆ لەیلی ماڵی کەژاڵی لێیە هۆ لەیلی هۆ لەیلی لەیلی لەیلی... چاو ئەستێرەی سیوەیلی مەڕۆ سیوەیلی دەرهەق بە من بێمەیلی بۆ بێمەیلی نارنج لەگەڵ هەنارە هۆ لەیلی سینگ کوێستانی خاڵدارە هۆ لەیلی گەر عالەم بکا تکام هۆ لەیلی دەسهەڵگر نیم لەو یارە هۆ لەیلی ئاوری لە من بەرداوە هۆ لەیلی جووتێ چاوی خومارە هۆ لەیلی هۆ لەیلی لەیلی لەیلی... چاو ئەستێرەی سیوەیلی مەڕۆ سیوەیلی دەرهەق بە من بێمەیلی بۆ بێمەیلی هاتم لەلای شنۆیە هۆ لەیلی کوڵمی گوڵی لیمۆیە هۆ لەیلی ئاوری لە من بەرداوە هۆ لەیلی باریکە و چاوهەڵۆیە هۆ لەیلی دە وەرە ئاوێزانت بم هۆ لەیلی ئەو دڵەم بۆت لە ڕۆڕۆیە هۆ لەیلی هۆ لەیلی لەیلی لەیلی... چاو ئەستێرەی سیوەیلی مەڕۆ سیوەیلی دەرهەق بە من بێمەیلی بۆ بێمەیلی یاڵڵا یا سوڵتان هاوار هۆ لەیلی دەڕوانێتە بورهانی هۆ لەیلی ئاوری لە من بەرداوە هۆ لەیلی دوو چاوی ڕەش و جوانی هۆ لەیلی کیژۆڵەی کورد قەدباریک هۆ لەیلی گوڵە لە نێو باغانی هۆ لەیلی پێم گوت ئاوێزانت بم هۆ لەیلی ئەی دەبا قەدرم بزانێ هۆ لەیلی هۆ لەیلی لەیلی لەیلی... چاو ئەستێرەی سیوەیلی مەڕۆ سیوەیلی دەرهەق بە من بێمەیلی بۆ بێمەیلی ئەی ئەمن مردووم و تۆ لەیلی تۆ لەیلی
Narinc legel pirteqal ho leylî Singit dûkanî beqal ho leylî Estêrew le asmane ho leylî Ey le yarî min bûn be xal ho leylî Yarekem le min zîze ho leylî Lomem deken kurû kal ho leylî Ho leylî leylî leylî... Çaw estêrey sîweylî mero sîweylî Derheq be min bêmeylî bo bêmeylî Narinc legel lîmoye ho leylî Malyan leser xirêye ho leylî Berderkî male yarim ho leylî Ey meraxew caderêye ho leylî Min ew cêgam pê xoşe ho leylî Malî kejalî lêye ho leylî Ho leylî leylî leylî... Çaw estêrey sîweylî mero sîweylî Derheq be min bêmeylî bo bêmeylî Narinc legel henare ho leylî Sîng kwêstanî xaldare ho leylî Ger ’alem bika tikam ho leylî Deshelgir nîm lew yare ho leylî Awrî le min berdawe ho leylî Cûtê çawî xumare ho leylî Ho leylî leylî leylî... Çaw estêrey sîweylî mero sîweylî Derheq be min bêmeylî bo bêmeylî Hatim lelay şinoye ho leylî Kulmî gulî lîmoye ho leylî Awrî le min berdawe ho leylî Barîkew çawheloye ho leylî De were awêzanit bim ho leylî Ew dilem bot le roroye ho leylî Ho leylî leylî leylî... Çaw estêrey sîweylî mero sîweylî Derheq be min bêmeylî bo bêmeylî Yalla ya sultan hawar ho leylî Derwanête burhanî ho leylî Awrî le min berdawe ho leylî Dû çawî reşû cwanî ho leylî Kîjoley kurd qedbarîk ho leylî Gule le nêw baxanî ho leylî Pêm gut awêzanit bim ho leylî Ey deba qedirim bizanê ho leylî Ho leylî leylî leylî... Çaw estêrey sîweylî mero sîweylî Derheq be min bêmeylî bo bêmeylî Ey emin mirdûmû to leylî to leylî
Ebey Mela