Zampêwan

Dialect: Sorani 2195
زام پێوان
درەختێ بەردەوام
لە کوڕنووش بردنایە بۆ 
مەزارێکی بەهەیبەتی
تەمەن سی ساڵەی ژێر سایەی
ئێستا لەوێ
لە گۆڕستانی تاڵەسوارا
لە بێدەنگییەکی خوێناویدا
کە مێژوویەکی برینداری تێدا ئەزرنگێتەوە
سەدای عەشقێک ئەبیسترێ
کە با ئەیهێنێ و ئەیبا
و بەفر پرووشەی تیا ئەکا و شەعر
لە شێوەی پەپوولە و پەلکەگیای تەنیادا
بەدەم ئەو سەدایەوە
خۆیان ڕائەژەنن و
لە ڕەوەزێکی ئەو بەری شار
شەو و ڕۆژ تەوارێک
لە شێوەی ژنێکی شینپۆشا
حیکایەتی ئەو درەختە و
ئەو مەزارە ئەگێڕێتەوە
حیکایەتێ کە هەر وشەیەکی
ئەستێرەیێکی بچووکە و
هەر ڕستەیەکی ڕێگایەکی درەوشاوەی نوێیە و
هەموو هەناسەیەکی هەناسەی 
ئەسپێکی ڕامنەکراوی هەمیشە ڕوو لە هەورازە
مەزارەکە و درەختەکە
دووانەی ئەڵمانەی دایکن
ئەویان ناوی دارتووە سوورەکەی سوڵتانییە و
ئەمیشیان ناوی فوئاد سوڵتانییە
ئەم چیرۆکە تەمەن سی ساڵە
ئەم حیکایەتی تان و پۆ چنراوە
بە تریفە و هەڵاڵە
ئەم عەشقی ئاو و ئازادیە
بۆ یەکەمجار
لە بەرەبەیانێکی زیوینی ئەڵمانەوە دەستیپێکرد
ئەو وەختەی
لە ژوورێکی قوڕینی بچکۆلەی
پەنجەرە نزمی بە گوڵەمێخەک داپۆشراوەوە
گریانی کۆرپەیەکی تازە لە دایک بوو
لەسەر کاسەوە
گۆمی ئەو بەربەیانەی شەڵەقان و
ئەڵمانەی لە مژدەیەکی سەوز هەڵکێشا و
هەر هەمان کاتیش
کەڵەشێرێکی پۆپنە ئاڵخوێنیو
تۆزێ لەو لاترەوە مایینێک زاو
جوانوویەکی سپی کەوتە سەر زەوی و
لە ئاسۆیشدا لە سێدری هەورێکەوە
گوڵاڵە باری 
کوڕەیان ناو نا "دڵ"، فوئاد
فوئاد لەو نیشتمانە بچکۆلەیەی ئەڵمانەدا
لەگەڵ گوڵی دارچوالە چاوی پشکووت و
لەگەڵ کانیدا گوێچکەی کرایەوەو و دەستی مێژوویەکی زامدار
مەڵاشۆی هەڵدایەوە و
بای وەشت ڕایژەنی و
لە دواییشدا لەگەڵ بێچووە پڵنگێکا پێی گرت و
لەگەڵ بای کارەساتا گەورە بوو
ئەو بۆ یەکەمجار
هەژاری و نانی برسی و ئاوی چەوساوە
پرسیاریان لا دروست کرد
زوڵم ڕایچەڵەکاند و ڕەنگی پەڕیوی کێڵگەکان و جووتیارەکان و
باڵی شکاوی باڵندەکان و 
پەراسووی دەرپەڕیوی مناڵان
پەیامێکیان دایە دەستی
هێشتا ئەو و خونچە لە یەک عومرا بوون
کە پاییزی عومری وڵاتەکەی بینی
هێشتا ئەو و نەونەمام لە یەک تەمەنا بوون
کە زریکەی ژنانی وڵاتەکەی بیست و
قامچی سەر جەستەی ئەوانی بینی
هێشتا ئەو و یەکم باڵەفڕەی کوتر
لەیەک تەمەنا بوون کە خولانەوە و
سووڕانەوەی داڵەکانی سەر سەری بینی
ئیتر ئەویش وەکوو ئازاری ئەو خەڵکە باڵای کرد و
وەکوو قیژەی ئاخ و داخ، پەیڤی ڕۆژانەی خوێناوی و
مانگەشەوی دەردەداری گوندەکان و
دەرمانی گریاوی نزیک بالیڤ
خەم دایگرت و
بەڵام لای ئەو
خەم بوو بە ترووسکە
ژان بوو بە برووسکە
قیژەکان بوونە سروود و
بۆ هەموویشیان
سەری خۆی کرد بە ڕوانگەو کەوتە ڕێگا
کەوتە کۆکردنەوەی ئازارەکان
بۆ ئەوەی هەستنە سەر پێ
سەردانی گوڵەگەنمەکانی ئەکرد
بۆ ئەوەی باسی مناڵانی بێ شیریان بۆ بکات
سەردانی جۆگەکانی ئەکرد
بۆ ئەوەی پێیان بڵێ تینووەکان لە کوێن
ئەچوو بۆ لای مامزە نەخۆشەکان
بۆ ئەوەی پێیان بڵێن کێ دەرمانەکانیان ئەدزێ
هەموو ڕۆژێ ئەچوو بۆ لای بەرد
تا پڕ بە مشتی ورەی لێ وەرگرێ
هەموو ڕۆژێ ئەو خەریکی ئەوە بوو
پەیڤ بگۆڕێ بە هەنگاو
هەنگاو بکا بە ئەزموون و
ئەزموون بکا بەو پەنجانەی لە نووسینا
ئەبن بە چاو
هەموو ڕۆژێ ئەو خەریکی ئەوە بوو
زەنگەکانی جەستە وریا بکاتەوە
شانەکانی جەستە نوێ بکاتەوە
سەر لە نوێ ژیان دروست کاتەوە
لەگەڵ گوڵەبەڕۆژە بوونە هاوڕێ
بۆ ئەوەی هەرگیز خۆر ون نەکات
لەگەڵ زریانا بوونە هاوڕێ
بۆ ئەوەی هەرگیز نەچەمێتەوە
فوئاد وا بوو
فوئاد خۆشە‌ویستی هە‌موو ماڵە‌ بریندارە‌كان بوو
فوئاد خۆشە‌ویستی هە‌موو باڵندە‌ غە‌مگینە‌كان بوو
خۆشە‌ویستی هە‌موو ماسییە‌
زەرد و سوور و جوانە‌كان بوو
“چونكە‌ تۆڕە‌كانی لێ دوور ئە‌خستنە‌وە‌”
خۆشە‌ویستی هە‌موو گە‌ڵا و گوڵ و
دارستان و بێشە‌كان بوو
چونكە‌ تە‌ورە‌كانی لێ دوور ئە‌خستنە‌وە‌
خۆشە‌ویستی هە‌موو قە‌ڵە‌مە‌ پاكە‌كان بوو
چونكە‌ درۆكانی نیشان ئە‌دان
درۆی منارە‌كان
درۆی عە‌مامە‌كان
درۆی جبە‌كان
فوئاد وا بوو 
فوئاد ئە‌یوت: من هی خۆم نیم
سە‌رم سە‌ری شاخانە و
دە‌ستم دە‌ستی باخانە و
قاچم قاچی گوندانە‌ و
دڵم دڵی گوڵدانە‌ و
چاوم چاوی شارانە‌ و
گوێچكە‌م گوێچكە‌ی حە‌قیقە‌ت!

تا ئەهات تە‌وری ڕیشدار
تیژتر ئە‌بووەوە و
تا ئەهات ئازار قوڵتر ئە‌بووەوە و
برین پەل و پۆێ نوێی ئەهاویشت و
لە‌ملایشە‌وە‌ تا ئەهات
فوئاد باڵای بە‌رزتر ئە‌بووەوە و
هە‌نگاوی ئە‌بوو بە‌ هە‌نگاوی تیشک و
ڕە‌نگی بە‌ ڕە‌نگی شە‌فە‌ق و
چون لاولاویش لە ناوقە‌دی
مێژووی تازە‌وە‌ ئە‌ئاڵا!
مێژووی تازە‌... مێژووی هە‌ستانە‌وە‌ی ئە‌سپە‌كان بوو
هە‌ستانە‌وە‌ی كێڵگە‌كان

هە‌ستانە‌وە‌ی تاشە‌ بە‌ردە‌كان و
هە‌ستانە‌وە‌ی شە‌قامە‌كان و
هە‌ستانە‌وە‌ی ژنە‌كان!
تاران پە‌چە‌ی بە‌ درە‌خت گرتە‌وە‌
عە‌بای دا بە‌سە‌ر ئاودا و
جبە‌ی كردە‌ بە‌ر جادە‌
عە‌مامە‌ی كردە‌ سە‌ری باخچە‌
بە‌زۆر ڕیشی بە‌ گۆرانی هێشتە‌وە‌
كراسی عاشورای كردە‌ بە‌ر شیعر و
مۆسیقای بێوە‌ژن كرد و
ژیانی كرد بە‌ پرسە
تاران بە‌ دە‌م كە‌سە‌وە‌ پێناكە‌نێ
بە‌ دە‌م مە‌رگە‌وە‌ نە‌بێ
ئە‌و خۆشی لە‌ هیچ نابینێ
لە‌ مە‌رگ نە‌بێ
ژنی ئە‌و كوڕی ئە‌و كچی ئە‌و
هە‌موویان ناویان هە‌ر مە‌رگە و
ئە‌وە‌ی لە‌وێ لە‌دایک نابێ ژیانە‌.

فوئاد سوڵتانی و مۆسیقا لە ناو شێعرا
بوون بە چرا
پەنجەی ئەو و پەنجەی باران
هەر یەک پەنجەن
سەری ئەو و سەری هەتاو
هەر یەک سەرن
قاچی ئەو و قاچی ڕێگا
هەر یەک قاچن
لە ئێستەدا 
تۆ بە ئاستەم فوئاد سوڵتانی و ڕووبارێ
لە یەکتر جوێ ئەکەیتەوە
لە ئێستەدا 
تۆ بە ئاستەم فوئاد سوڵتانی و ئازادی
لە یەکتر جوێ ئەکەیتەوە
ئێستە ئیتر فوئاد سوڵتانی بووە‌ بە‌ 'با'
لە‌ هە‌موو شوێنێكە‌ و لە‌ هیچ شوێنێكیش نییە‌.
لە‌ یەک وە‌ختا لە‌ مە‌ریوانە‌ و لە‌ قە‌ندیل.
لە‌ یە‌ک وە‌ختا لە‌ جادە‌كانی تارانا
پیاسە‌ لە‌گە‌ڵ قە‌سیدە‌یە‌كی شاملوا ئە‌كات و
هە‌مان ساتیش لە‌بە‌ردە‌رکەی سە‌رای سلێمانی
لە‌گە‌ڵ 'بێكە‌س'دا ئە‌دوێت و
بۆ ئە‌و سە‌فە‌ری ناو بە‌فر و بە‌ستە‌ڵە‌كە‌
شیعرێكی ئە‌و وە‌كو پاڵتۆ لە‌بە‌ر ئە‌كا.
ئێستا فوئاد سوڵتانی بووە‌ بە‌ نان
چووەتە‌ هە‌موو ماڵێكە‌وە‌...
بووە‌ بە‌ ئاو ئە‌خورێتە‌وە‌
بووە‌ بە‌ درە‌خت لە‌ هە‌موو حە‌وشە‌یە‌كا 
بووە‌ بە‌ پە‌نجە‌رە‌ی هە‌موو ژوورێک و
بووە‌ بە‌ ئاوێنە‌ی بە‌ردە‌می ژنان و
بووە‌ بە‌ مە‌مكە‌مژی ساوایان و
بووە‌ بە‌ حیكایە‌ت و
دە‌ماودە‌م ئە‌گێڕدرێتە‌وە‌
قە‌ڵە‌م هە‌موو وشە‌ جوانە‌كانی خۆی خۆش ئە‌وێ
بە‌ڵام وشە‌ی ئازا لە‌ پێش هە‌موویانە‌وە‌.
لە‌ مێژووی ئاخۆران و بخۆراندا... 
ئە‌و دە‌مە‌ی بە‌ مووی ڕیش پە‌تی خنكان
دروست ئە‌كرا و لە‌ تارانە‌وە‌ تا كوردستان درێژ ئە‌بووە‌وە.
وە‌كو ئە‌وساو و وە‌كو ئیستاش
ئە‌رزی حە‌رام بە‌ قە‌د ئە‌رزی هە‌موو وڵات بوو
ڕە‌نگی حە‌رام لە‌ هە‌موو ڕە‌نگە‌كان تۆختر و 
فە‌توای جە‌ڵدە‌ فە‌توای ڕە‌جم
لە‌ گشت پە‌یڤێک بە‌رزتر بوو.
لە‌و دە‌مە‌دا بوو
فوئاد هاتە‌ ناو مینڕێژی حە‌رامە‌وە‌
سە‌ری ئازادی ژنی كردبوو بە‌ مانگ
باسكی ئازادی ژنی كردبوو بە‌ جۆگە‌ و
مە‌مكی ژنی كردبوو بە‌ چرا و
پرچی ژنی كردبوو بە‌ پرد و
ئازاری ئە‌وانی كردبوو بە‌ پە‌یام.
من قەسیدەم هێلانەی لێیە
بۆ هەر باڵندەیەکی کوردستان
من هەرگیز لێم نەپرسیون
ئێوە لەکام ئاسمانەوە هاتوون
لە ڕۆژهەڵاتەوە فڕیون یان لە ڕۆژئاواوە
پێناسەی باکوورتان لە باڵتانا هەڵگرتووە
یا نامەی باشوور
لە دەنگتانا
من زامێکی کوردستانیم
ئەو خوێنەی لێم دێ
چڕەیەکی هی ڕۆژهەڵاتە و
چڕەیەکی هی ڕۆژئاوایە و
تیلماسکێکی هی باکوورە و
تیلماسکێکی هی باشوور
ئەو خوێنەی ئێستەیش لەبەرچاوی ئێوە
لە سینەمەوە دێتە خوارێ و
سەرتاپام ئەکا بە شەفەق و
ئەم هۆڵەیش ئەکا بە گوڵجاڕی هەڵاڵە
ئەوە خوێنی فوئاد سوڵتانییە و
جەستەی ئەوە لەناو جەستەی منا و
دڵی ئەوە لە ناو شعری منا و
ئەوە هەمان دارهەناری قوربانییە
وا لە ڕۆحی منا ئەڕوێ
ئێستە لەوێ
لە ئەڵمانە
هەر لە نێوان دوو ئاوایی
بسام و کانیعمەتا
بە شەو و ڕۆژ
تەیرێکی سەر و گەردن سووری
پەڕ و باڵ سپی دێت و ئەچێ و
لەو بەینەدا
بەدەم فڕینی نزمەوە گۆرانییەک بۆ
مناڵانی هەژار و خونچەی ساوا و
ئاوی جۆگەلەی غەمگین و
قوڵینەی بەتاڵی نان و
گۆرانییەک بۆ هەتاوی *؟؟؟؟ ناو زیندان و
گۆرانیەک بۆ نمەنمەی خەمانی ژنان دەڵێ
ئەو بەردەوام لەگەڵمانە
دەمێ نووکی قەڵەممانە و
دەمێکیتر وا لە تابلۆی بەردەممانا
ڕۆژێکیتر ئەچێتە ناو گۆڵدانە و
جارێکیتر لەبەر پەنجەرەی ژوورەوە
لەتەکمانا ڕائەوەستێ و
لە نێوانی ڕێزەڕێزەی بارانەوە خەیاڵێکە و دوور ئەڕوانێ
لەهەر کوێ بین ئەو لەوێیە
لە ئاوێنەدا کە سەیری خۆمان ئەکەی
ئەویش دێتە پشتمان و ڕائەوستێ و سەیرمان ئەکا و پێئەکەنێ
وەختێ کە چەپکەگوڵ ئەکڕین ئەو
هەمیشە گوڵێکیانە
لە تێڤێدا هەمیشە ئەو لە ئازاری ناو دنیادا ئەبینین و ئەو کەناڵێکی بۆ نییە و
لە گشت کەناڵێکی جوانی چاوا
وێنەی دیارە
وەختێ ئەچینە دەرەوە دەسی مناڵەکان ئەگرین
ئەو یان بووە بە نوقڵی ناو گیرفانیان و
یا خۆ بووە بەو جادەیەی درێژ درێژ ئەبێتەوە
بەرەو کازیوەی زێوینی ئایەندەیان
ونمان ناكا و ونی ناكە‌ین
لە‌ هە‌ر كوێ بین ئە‌و دێ و دە‌ماندۆزێتە‌وە‌... 
ئە‌گە‌ر بچینە‌ ماڵێكی سە‌قزە‌وە‌
لە‌ نە‌خشە‌كانی مافووری سە‌ر دیوارا
بۆتە‌ شاهۆیە‌ک و ئە‌فڕێ.
ئە‌گە‌ر بچینە‌ كۆنسێرتێ

خۆی ئە‌گۆڕێ‌ بە‌ كە‌مانچە‌ و
بە‌ شمشاڵ و یاخود بووە‌
بە‌ مایكرۆفۆن ئە‌مانبینێ و ئە‌ماندوێنێ.
ئە‌گە‌ر بڕۆین 
دوور دوور بڕۆین.
هە‌ر لێرە‌وە‌ هە‌تا ئۆقیانووسی ئارام
لە‌ پڕێكا وە‌كوو نە‌وڕە‌سێكی عاشق
پە‌یدا ئە‌بێ و
بە‌ دە‌وری سە‌ردا خول ئە‌خوا و
باڵ هە‌ڵئە‌بڕێ بۆ سڵاو و
لە‌ دواییدا نزم نزم تێئە‌پە‌ڕێ!
گە‌ر بچینە‌ ناو برینە‌ ڕە‌شە‌كانی
كە‌ركووكە‌وە‌
ئە‌و ئە‌بینین لە‌ تاقێكدا
یان دە‌رمانە‌ بۆ سووتان و
یاخود بووە‌ بە‌ سە‌رینی
ژنە‌ نە‌خۆشێكی ئە‌وێ!
ونمان ناکا و ونی ناکەین
لە هەر کوێیەکی دنیا بین
لە لۆچی هەر زەمانێکا
ئەو ئەبینین
من بەسەردان چووم بۆ دارتوور
لەوێ لەناو قاقڕێکی برسێتییا
لەوێ لە ناو سەرما و سۆڵەی بێکەسییا
دوو جار بینیم
یەکەم جاریان خۆی کردبوو بە پاروویەک
لە ناو دەستی بچکۆلانەی مناڵێکا و
جاری دووهەم خۆی کردبوو
بە بەتانیی کرمۆڵەبووی ژێر دەوارێک
ئە‌م ڕۆژانە‌یش من ئە‌یبینم
زۆر ئە‌یبینم، لە‌ جادە‌كانی تارانا
لە‌ناو ئاپوورە‌ی زامانا
خۆی كردووە‌ بە‌ تیلماسكێ
لە‌ قوماشی ناوچە‌وانی شۆڕە‌ژنێ‌ و
یاخود لە‌ گە‌رووی شە‌قاما
بووە‌ بە‌ باڵی هاوارێ.
من ئە‌یبینم هە‌موو ڕۆژێ من ئە‌یبینم
لێرە‌ بێ یان لە‌ هە‌ر شوێنێ
بە‌ بە‌یانیان دە‌ستی چە‌پی ڕۆژنامە‌یە‌ و
بە‌ نیوە‌ڕۆان زە‌نگۆڵ زە‌نگۆڵی
ئارە‌قە‌ی ناوچە‌وانی كرێكارە‌ و
بە‌ ئێواران زە‌ردە‌ی زە‌ردە‌خە‌نە‌ی ماڵە‌ و
لە‌ شە‌ویشا من ئە‌یبینم
لە‌سە‌ر ترۆپكی ئاویە‌ر
مانگە‌شە‌وی خۆشە‌ویستی و
داڕژانی تریفە‌یە‌!
ئیستە‌ لە‌وێ لە‌ گۆڕستانی “تاڵە‌سوار”ی ئە‌ڵمانە‌
شاتوویە‌كی سوور بووە‌ بە‌ حیكایە‌تخوانی
شە‌وانە‌ی ئە‌و دە‌ڤە‌رە‌ و هە‌موو شە‌وێ بە‌شێک
لە‌ داستانە‌كە‌ی 'فوئاد سوڵتانی' ئە‌گێڕێتە‌وە‌ و
بە‌ڵام داستان تە‌واو نابێ. 
قسە‌ی ئە‌و هە‌موو
گە‌ڵایە‌ پە‌یڤی ئە‌و هە‌موو گژوگیایە‌ تە‌واو
ئە‌بێ و وە‌لێ قسە‌ی برینە‌كانی جە‌ستە‌ی ئە‌و
دوایی نایە‌!
ئیستە لە‌وێ
ئە‌و شاتووە‌ سی لقی خۆی
ئە‌كا بە‌ سی شە‌م و لە‌ یادی
فوئاد سوڵتانییا یە‌كە‌ یە‌كە‌
بە‌ پە‌نجە‌كانی سی گە‌ڵا دایان ئە‌گیرسێنێ.
ئیستە‌ش ئێمە‌ لێرە‌
سی ئاوێنە‌، سی ئینجانە‌، سی مناڵ، 
سی كانیی، سی كۆتر، سی هە‌ڵاڵە‌، 
سی شەعر لە‌ بە‌ردە‌می گوڵاڵە‌یی ئە‌م
یادە‌دا ڕیز ئە‌كە‌ین و لە‌و كاتە‌دا كوردستانیش
بە‌ ڕانک و چۆغە‌یە‌كی سوورە‌وە‌ دێت‌ و سی جار
تە‌وێڵی ڕووناكی فوئاد سوڵتانی ماچ ئە‌كات و
لە‌ دواییشا هە‌ر هە‌موومان لە‌ سی ڕیزا
پێكە‌وە‌ ئە‌چینە‌وە‌ بۆ ئە‌ڵمانە‌ س لە‌وێ بە‌ دە‌م
حە‌یرانێكی باڕێزە‌وە‌ باوە‌ش ئە‌كە‌ین
بە‌ شاتووە‌كە‌ی سوڵتانیدا!

سلە‌یمانی
23/ 6/ 2009 پە‌خشان
Zam pêwan
Dirextê berdewam
Le kurnûş birdinaye bo 
Mezarêkî beheybetî
Temen sî saley jêr sayey
Êsta lewê
Le goristanî taleswara
Le bêdengîyekî xwênawîda
Ke mêjûyekî birîndarî têda eziringêtewe
Seday ’eşqêk ebîstirê
Ke ba eyhênê û eyba
Û befir pirûşey tya eka û şe’ir
Le şêwey pepûle û pelkegyay tenyada
Bedem ew sedayewe
Xoyan ra’ejenin û
Le rewezêkî ew berî şar
Şew û roj tewarêk
Le şêwey jinêkî şînpoşa
Hîkayetî ew direxte û
Ew mezare egêrêtewe
Hîkayetê ke her wişeyekî
Estêreyêkî biçûke û
Her risteyekî rêgayekî direwşawey nwêye û
Hemû henaseyekî henasey 
Espêkî ramnekirawî hemîşe rû le hewraze
Mezareke û direxteke
Duwaney elmaney daykin
Ewyan nawî dartuwe sûrekey sultanîye û
Emîşyan nawî fu’ad sultanîye
Em çîroke temen sî sale
Em hîkayetî tan û po çinrawe
Be tirîfe û helale
Em ’eşqî aw û azadye
Bo yekemcar
Le berebeyanêkî zîwînî elmanewe destîpêkird
Ew wextey
Le jûrêkî qurînî biçkoley
Pencere nizmî be gulemêxek dapoşrawewe
Giryanî korpeyekî taze le dayk bû
Leser kasewe
Gomî ew berbeyaney şeleqan û
Elmaney le mijdeyekî sewz helkêşa û
Her heman katîş
Keleşêrêkî popne alxiwênîw
Tozê lew latrewe mayînêk zaw
Cwanûyekî sipî kewte ser zewî û
Le asoyşda le sêdrî hewrêkewe
Gulale barî 
Kureyan naw na "dil", fu’ad
Fu’ad lew nîştimane biçkoleyey elmaneda
Legel gulî darçiwale çawî pişkût û
Legel kanîda gwêçkey kirayewew û destî mêjûyekî zamdar
Melaşoy heldayewe û
Bay weşt rayjenî û
Le dwayîşda legel bêçuwe pilingêka pêy girt û
Legel bay karesata gewre bû
Ew bo yekemcar
Hejarî û nanî birsî û awî çewsawe
Pirsyaryan la dirust kird
Zulim rayçelekand û rengî perîwî kêlgekan û cûtyarekan û
Balî şikawî balindekan û 
Perasûy derperîwî minalan
Peyamêkyan daye destî
Hêşta ew û xunçe le yek ’umra bûn
Ke payîzî ’umrî wilatekey bînî
Hêşta ew û newnemam le yek temena bûn
Ke zirîkey jinanî wilatekey bîst û
Qamçî ser cestey ewanî bînî
Hêşta ew û yekim balefrey kutir
Leyek temena bûn ke xulanewe û
Sûranewey dalekanî ser serî bînî
Îtir ewîş wekû azarî ew xelke balay kird û
Wekû qîjey ax û dax, peyvî rojaney xwênawî û
Mangeşewî derdedarî gundekan û
Dermanî giryawî nizîk balîv
Xem daygirt û
Belam lay ew
Xem bû be tirûske
Jan bû be birûske
Qîjekan bûne sirûd û
Bo hemuwîşyan
Serî xoy kird be rwangew kewte rêga
Kewte kokirdinewey azarekan
Bo ewey hestine ser pê
Serdanî gulegenmekanî ekird
Bo ewey basî minalanî bê şîryan bo bikat
Serdanî cogekanî ekird
Bo ewey pêyan bilê tînuwekan le kwên
Eçû bo lay mamze nexoşekan
Bo ewey pêyan bilên kê dermanekanyan edzê
Hemû rojê eçû bo lay berd
Ta pir be miştî wirey lê wergirê
Hemû rojê ew xerîkî ewe bû
Peyv bigorê be hengaw
Hengaw bika be ezmûn û
Ezmûn bika bew pencaney le nûsîna
Ebin be çaw
Hemû rojê ew xerîkî ewe bû
Zengekanî ceste wirya bikatewe
Şanekanî ceste nwê bikatewe
Ser le nwê jyan dirust katewe
Legel guleberoje bûne hawrê
Bo ewey hergîz xor win nekat
Legel ziryana bûne hawrê
Bo ewey hergîz neçemêtewe
Fu’ad wa bû
Fu’ad xoşe‌wîstî he‌mû male‌ birîndare‌kan bû
Fu’ad xoşe‌wîstî he‌mû balinde‌ xe‌migîne‌kan bû
Xoşe‌wîstî he‌mû masîye‌
Zerd û sûr û cwane‌kan bû
“çunke‌ tore‌kanî lê dûr e‌xistine‌we‌”
Xoşe‌wîstî he‌mû ge‌la û gul û
Daristan û bêşe‌kan bû
Çunke‌ te‌wire‌kanî lê dûr e‌xistine‌we‌
Xoşe‌wîstî he‌mû qe‌le‌me‌ pake‌kan bû
Çunke‌ dirokanî nîşan e‌dan
Diroy minare‌kan
Diroy ’e‌mame‌kan
Diroy cibe‌kan
Fu’ad wa bû 
Fu’ad e‌yut: min hî xom nîm
Se‌rim se‌rî şaxane û
De‌sitim de‌sitî baxane û
Qaçim qaçî gundane‌ û
Dilim dilî guldane‌ û
Çawim çawî şarane‌ û
Gwêçke‌m gwêçke‌y he‌qîqe‌t!

Ta ehat te‌wirî rîşdar
Tîjtir e‌buwewe û
Ta ehat azar qultir e‌buwewe û
Birîn pel û پۆێ nwêy ehawîşt û
Le‌milayşe‌we‌ ta ehat
Fu’ad balay be‌riztir e‌buwewe û
He‌nigawî e‌bû be‌ he‌nigawî tîşk û
Re‌nigî be‌ re‌nigî şe‌fe‌q û
Çun lawlawîş le nawqe‌dî
Mêjûy taze‌we‌ e‌ala!
Mêjûy taze‌... mêjûy he‌sitane‌we‌y e‌sipe‌kan bû
He‌sitane‌we‌y kêlge‌kan

He‌sitane‌we‌y taşe‌ be‌ride‌kan û
He‌sitane‌we‌y şe‌qame‌kan û
He‌sitane‌we‌y jine‌kan!
Taran pe‌çe‌y be‌ dire‌xit girte‌we‌
’e‌bay da be‌se‌r awda û
Cibe‌y kirde‌ be‌r cade‌
’e‌mame‌y kirde‌ se‌rî baxçe‌
Be‌zor rîşî be‌ goranî hêşte‌we‌
Kirasî ’aşuray kirde‌ be‌r şî’ir û
Mosîqay bêwe‌jin kird û
Jyanî kird be‌ pirse
Taran be‌ de‌m ke‌se‌we‌ pênake‌nê
Be‌ de‌m me‌rige‌we‌ ne‌bê
E‌û xoşî le‌ hîç nabînê
Le‌ me‌rig ne‌bê
Jinî e‌û kurî e‌û kiçî e‌û
He‌mûyan nawyan he‌r me‌rige û
E‌we‌y le‌wê le‌dayk nabê jyane‌.

Fu’ad sultanî û mosîqa le naw şê’ra
Bûn be çira
Pencey ew û pencey baran
Her yek pencen
Serî ew û serî hetaw
Her yek serin
Qaçî ew û qaçî rêga
Her yek qaçin
Le êsteda 
To be astem fu’ad sultanî û rûbarê
Le yektir cwê ekeytewe
Le êsteda 
To be astem fu’ad sultanî û azadî
Le yektir cwê ekeytewe
Êste îtir fu’ad sultanî buwe‌ be‌ 'ba'
Le‌ he‌mû şwênêke‌ û le‌ hîç şwênêkîş nîye‌.
Le‌ yek we‌xita le‌ me‌rîwane‌ û le‌ qe‌nidîl.
Le‌ ye‌k we‌xita le‌ cade‌kanî tarana
Pyase‌ le‌ge‌l qe‌sîde‌ye‌kî şamliwa e‌kat û
He‌man satîş le‌be‌ride‌rikey se‌ray silêmanî
Le‌ge‌l 'bêke‌s'da e‌dwêt û
Bo e‌û se‌fe‌rî naw be‌fir û be‌site‌le‌ke‌
Şî’rêkî e‌û we‌ku palto le‌be‌r e‌ka.
Êsta fu’ad sultanî buwe‌ be‌ nan
Çuwete‌ he‌mû malêke‌we‌...
Buwe‌ be‌ aw e‌xurête‌we‌
Buwe‌ be‌ dire‌xit le‌ he‌mû he‌wişe‌ye‌ka 
Buwe‌ be‌ pe‌nice‌re‌y he‌mû jûrêk û
Buwe‌ be‌ awêne‌y be‌ride‌mî jinan û
Buwe‌ be‌ me‌mike‌mijî sawayan û
Buwe‌ be‌ hîkaye‌t û
De‌mawde‌m e‌gêrdirête‌we‌
Qe‌le‌m he‌mû wişe‌ cwane‌kanî xoy xoş e‌wê
Be‌lam wişe‌y aza le‌ pêş he‌mûyane‌we‌.
Le‌ mêjûy axoran û bixoranda... 
E‌û de‌me‌y be‌ mûy rîş pe‌tî xinkan
Dirust e‌kira û le‌ tarane‌we‌ ta kurdistan dirêj e‌buwe‌we.
We‌ku e‌wisaw û we‌ku îstaş
E‌rizî he‌ram be‌ qe‌di e‌rizî he‌mû wilat bû
Re‌nigî he‌ram le‌ he‌mû re‌nige‌kan toxtir û 
Fe‌tway ce‌lide‌ fe‌tway re‌cim
Le‌ gişt pe‌yivêk be‌riztir bû.
Le‌û de‌me‌da bû
Fu’ad hate‌ naw mînrêjî he‌rame‌we‌
Se‌rî azadî jinî kirdibû be‌ mang
Baskî azadî jinî kirdibû be‌ coge‌ û
Me‌mikî jinî kirdibû be‌ çira û
Pirçî jinî kirdibû be‌ pird û
Azarî e‌wanî kirdibû be‌ pe‌yam.
Min qesîdem hêlaney lêye
Bo her balindeyekî kurdistan
Min hergîz lêm nepirsîwin
Êwe lekam asmanewe hatûn
Le rojhelatewe firîwin yan le roj’awawe
Pênasey bakûrtan le baltana helgirtuwe
Ya namey başûr
Le dengitana
Min zamêkî kurdistanîm
Ew xwêney lêm dê
Çireyekî hî rojhelate û
Çireyekî hî roj’awaye û
Tîlmaskêkî hî bakûre û
Tîlmaskêkî hî başûr
Ew xwêney êsteyş leberçawî êwe
Le sînemewe dête xwarê û
Sertapam eka be şefeq û
Em holeyş eka be gulcarî helale
Ewe xwênî fu’ad sultanîye û
Cestey ewe lenaw cestey mina û
Dilî ewe le naw şi’rî mina û
Ewe heman darhenarî qurbanîye
Wa le rohî mina erwê
Êste lewê
Le elmane
Her le nêwan dû awayî
Bisam û kanî’meta
Be şew û roj
Teyrêkî ser û gerdin sûrî
Per û bal sipî dêt û eçê û
Lew beyneda
Bedem firînî nizmewe goranîyek bo
Minalanî hejar û xunçey sawa û
Awî cogeley xemgîn û
Qulîney betalî nan û
Goranîyek bo hetawî *???? naw zîndan û
Goranyek bo nimenmey xemanî jinan delê
Ew berdewam legelmane
Demê nûkî qelemmane û
Demêkîtir wa le tabloy berdemmana
Rojêkîtir eçête naw goldane û
Carêkîtir leber pencerey jûrewe
Letekmana ra’ewestê û
Le nêwanî rêzerêzey baranewe xeyalêke û dûr erwanê
Leher kwê bîn ew lewêye
Le awêneda ke seyrî xoman ekey
Ewîş dête piştiman û ra’ewstê û seyrman eka û pê’ekenê
Wextê ke çepkegul ekrîn ew
Hemîşe gulêkyane
Le têvêda hemîşe ew le azarî naw dinyada ebînîn û ew kenalêkî bo nîye û
Le gişt kenalêkî cwanî çawa
Wêney dyare
Wextê eçîne derewe desî minalekan egrîn
Ew yan buwe be nuqlî naw gîrfanyan û
Ya xo buwe bew cadeyey dirêj dirêj ebêtewe
Berew kazîwey zêwînî ayendeyan
Winman naka û winî nake‌yin
Le‌ he‌r kwê bîn e‌û dê û de‌mandozête‌we‌... 
E‌ge‌r biçîne‌ malêkî se‌qize‌we‌
Le‌ ne‌xişe‌kanî mafûrî se‌r dîwara
Bote‌ şahoye‌k û e‌firê.
E‌ge‌r biçîne‌ konsêrtê

Xoy e‌gorê‌ be‌ ke‌mançe‌ û
Be‌ şimşal û yaxud buwe‌
Be‌ maykirofon e‌manbînê û e‌mandiwênê.
E‌ge‌r biroyn 
Dûr dûr biroyn.
He‌r lêre‌we‌ he‌ta oqyanûsî aram
Le‌ pirêka we‌kû ne‌wire‌sêkî ’aşiq
Pe‌yida e‌bê û
Be‌ de‌wirî se‌rida xul e‌xwa û
Bal he‌li’e‌birê bo silaw û
Le‌ dwayîda nizim nizim tê’e‌pe‌rê!
Ge‌r biçîne‌ naw birîne‌ re‌şe‌kanî
Ke‌rikûke‌we‌
E‌û e‌bînîn le‌ taqêkda
Yan de‌rimane‌ bo sûtan û
Yaxud buwe‌ be‌ se‌rînî
Jine‌ ne‌xoşêkî e‌wê!
Winman naka û winî nakeyn
Le her kwêyekî dinya bîn
Le loçî her zemanêka
Ew ebînîn
Min beserdan çûm bo dartûr
Lewê lenaw qaqrêkî birsêtîya
Lewê le naw serma û soley bêkesîya
Dû car bînîm
Yekem caryan xoy kirdibû be parûyek
Le naw destî biçkolaney minalêka û
Carî dûhem xoy kirdibû
Be betanîy kirmolebûy jêr dewarêk
E‌m rojane‌yiş min e‌yibînim
Zor e‌yibînim, le‌ cade‌kanî tarana
Le‌naw apûre‌y zamana
Xoy kirduwe‌ be‌ tîlmaskê
Le‌ qumaşî nawçe‌wanî şore‌jinê‌ û
Yaxud le‌ ge‌rûy şe‌qama
Buwe‌ be‌ balî hawarê.
Min e‌yibînim he‌mû rojê min e‌yibînim
Lêre‌ bê yan le‌ he‌r şwênê
Be‌ be‌yanyan de‌sitî çe‌pî rojname‌ye‌ û
Be‌ nîwe‌ڕۆان ze‌nigol ze‌nigolî
Are‌qe‌y nawçe‌wanî kirêkare‌ û
Be‌ êwaran ze‌ride‌y ze‌ride‌xe‌ne‌y male‌ û
Le‌ şe‌wîşa min e‌yibînim
Le‌se‌r tiropkî awye‌r
Mange‌şe‌wî xoşe‌wîstî û
Darjanî tirîfe‌ye‌!
Îste‌ le‌wê le‌ goristanî “tale‌swar”y e‌limane‌
Şatûye‌kî sûr buwe‌ be‌ hîkaye‌tixiwanî
Şe‌wane‌y e‌û de‌ve‌re‌ û he‌mû şe‌wê be‌şêk
Le‌ dastane‌ke‌y 'fu’ad sultanî' e‌gêrête‌we‌ û
Be‌lam dastan te‌waw nabê. 
Qise‌y e‌û he‌mû
Ge‌laye‌ pe‌yivî e‌û he‌mû gijugyaye‌ te‌waw
E‌bê û we‌lê qise‌y birîne‌kanî ce‌site‌y e‌û
Dwayî naye‌!
Îste le‌wê
E‌û şatuwe‌ sî liqî xoy
E‌ka be‌ sî şe‌m û le‌ yadî
Fu’ad sultanîya ye‌ke‌ ye‌ke‌
Be‌ pe‌nice‌kanî sî ge‌la dayan e‌gîrsênê.
Îste‌ş ême‌ lêre‌
Sî awêne‌, sî încane‌, sî minal, 
Sî kanîy, sî kotir, sî he‌lale‌, 
Sî şe’ir le‌ be‌ride‌mî gulale‌yî e‌m
Yade‌da rîz e‌ke‌yin û le‌û kate‌da kurdistanîş
Be‌ rank û çoxe‌ye‌kî sûre‌we‌ dêt‌ û sî car
Te‌wêlî rûnakî fu’ad sultanî maç e‌kat û
Le‌ dwayîşa he‌r he‌mûman le‌ sî rîza
Pêke‌we‌ e‌çîne‌we‌ bo e‌limane‌ s le‌wê be‌ de‌m
He‌yiranêkî barêze‌we‌ bawe‌ş e‌ke‌yin
Be‌ şatuwe‌ke‌y sultanîda!

Sile‌yimanî
23/ 6/ 2009 pe‌xişan

Report a Problem