Zampêwan

Diyalekt: Soranî 2528 dîtin

زام پێوان درەختێ بەردەوام لە کوڕنووش بردنایە بۆ مەزارێکی بەهەیبەتی تەمەن سی ساڵەی ژێر سایەی ئێستا لەوێ لە گۆڕستانی تاڵەسوارا لە بێدەنگییەکی خوێناویدا کە مێژوویەکی برینداری تێدا ئەزرنگێتەوە سەدای عەشقێک ئەبیسترێ کە با ئەیهێنێ و ئەیبا و بەفر پرووشەی تیا ئەکا و شەعر لە شێوەی پەپوولە و پەلکەگیای تەنیادا بەدەم ئەو سەدایەوە خۆیان ڕائەژەنن و لە ڕەوەزێکی ئەو بەری شار شەو و ڕۆژ تەوارێک لە شێوەی ژنێکی شینپۆشا حیکایەتی ئەو درەختە و ئەو مەزارە ئەگێڕێتەوە حیکایەتێ کە هەر وشەیەکی ئەستێرەیێکی بچووکە و هەر ڕستەیەکی ڕێگایەکی درەوشاوەی نوێیە و هەموو هەناسەیەکی هەناسەی ئەسپێکی ڕامنەکراوی هەمیشە ڕوو لە هەورازە مەزارەکە و درەختەکە دووانەی ئەڵمانەی دایکن ئەویان ناوی دارتووە سوورەکەی سوڵتانییە و ئەمیشیان ناوی فوئاد سوڵتانییە ئەم چیرۆکە تەمەن سی ساڵە ئەم حیکایەتی تان و پۆ چنراوە بە تریفە و هەڵاڵە ئەم عەشقی ئاو و ئازادیە بۆ یەکەمجار لە بەرەبەیانێکی زیوینی ئەڵمانەوە دەستیپێکرد ئەو وەختەی لە ژوورێکی قوڕینی بچکۆلەی پەنجەرە نزمی بە گوڵەمێخەک داپۆشراوەوە گریانی کۆرپەیەکی تازە لە دایک بوو لەسەر کاسەوە گۆمی ئەو بەربەیانەی شەڵەقان و ئەڵمانەی لە مژدەیەکی سەوز هەڵکێشا و هەر هەمان کاتیش کەڵەشێرێکی پۆپنە ئاڵخوێنیو تۆزێ لەو لاترەوە مایینێک زاو جوانوویەکی سپی کەوتە سەر زەوی و لە ئاسۆیشدا لە سێدری هەورێکەوە گوڵاڵە باری کوڕەیان ناو نا "دڵ"، فوئاد فوئاد لەو نیشتمانە بچکۆلەیەی ئەڵمانەدا لەگەڵ گوڵی دارچوالە چاوی پشکووت و لەگەڵ کانیدا گوێچکەی کرایەوەو و دەستی مێژوویەکی زامدار مەڵاشۆی هەڵدایەوە و بای وەشت ڕایژەنی و لە دواییشدا لەگەڵ بێچووە پڵنگێکا پێی گرت و لەگەڵ بای کارەساتا گەورە بوو ئەو بۆ یەکەمجار هەژاری و نانی برسی و ئاوی چەوساوە پرسیاریان لا دروست کرد زوڵم ڕایچەڵەکاند و ڕەنگی پەڕیوی کێڵگەکان و جووتیارەکان و باڵی شکاوی باڵندەکان و پەراسووی دەرپەڕیوی مناڵان پەیامێکیان دایە دەستی هێشتا ئەو و خونچە لە یەک عومرا بوون کە پاییزی عومری وڵاتەکەی بینی هێشتا ئەو و نەونەمام لە یەک تەمەنا بوون کە زریکەی ژنانی وڵاتەکەی بیست و قامچی سەر جەستەی ئەوانی بینی هێشتا ئەو و یەکم باڵەفڕەی کوتر لەیەک تەمەنا بوون کە خولانەوە و سووڕانەوەی داڵەکانی سەر سەری بینی ئیتر ئەویش وەکوو ئازاری ئەو خەڵکە باڵای کرد و وەکوو قیژەی ئاخ و داخ، پەیڤی ڕۆژانەی خوێناوی و مانگەشەوی دەردەداری گوندەکان و دەرمانی گریاوی نزیک بالیڤ خەم دایگرت و بەڵام لای ئەو خەم بوو بە ترووسکە ژان بوو بە برووسکە قیژەکان بوونە سروود و بۆ هەموویشیان سەری خۆی کرد بە ڕوانگەو کەوتە ڕێگا کەوتە کۆکردنەوەی ئازارەکان بۆ ئەوەی هەستنە سەر پێ سەردانی گوڵەگەنمەکانی ئەکرد بۆ ئەوەی باسی مناڵانی بێ شیریان بۆ بکات سەردانی جۆگەکانی ئەکرد بۆ ئەوەی پێیان بڵێ تینووەکان لە کوێن ئەچوو بۆ لای مامزە نەخۆشەکان بۆ ئەوەی پێیان بڵێن کێ دەرمانەکانیان ئەدزێ هەموو ڕۆژێ ئەچوو بۆ لای بەرد تا پڕ بە مشتی ورەی لێ وەرگرێ هەموو ڕۆژێ ئەو خەریکی ئەوە بوو پەیڤ بگۆڕێ بە هەنگاو هەنگاو بکا بە ئەزموون و ئەزموون بکا بەو پەنجانەی لە نووسینا ئەبن بە چاو هەموو ڕۆژێ ئەو خەریکی ئەوە بوو زەنگەکانی جەستە وریا بکاتەوە شانەکانی جەستە نوێ بکاتەوە سەر لە نوێ ژیان دروست کاتەوە لەگەڵ گوڵەبەڕۆژە بوونە هاوڕێ بۆ ئەوەی هەرگیز خۆر ون نەکات لەگەڵ زریانا بوونە هاوڕێ بۆ ئەوەی هەرگیز نەچەمێتەوە فوئاد وا بوو فوئاد خۆشە‌ویستی هە‌موو ماڵە‌ بریندارە‌كان بوو فوئاد خۆشە‌ویستی هە‌موو باڵندە‌ غە‌مگینە‌كان بوو خۆشە‌ویستی هە‌موو ماسییە‌ زەرد و سوور و جوانە‌كان بوو “چونكە‌ تۆڕە‌كانی لێ دوور ئە‌خستنە‌وە‌” خۆشە‌ویستی هە‌موو گە‌ڵا و گوڵ و دارستان و بێشە‌كان بوو چونكە‌ تە‌ورە‌كانی لێ دوور ئە‌خستنە‌وە‌ خۆشە‌ویستی هە‌موو قە‌ڵە‌مە‌ پاكە‌كان بوو چونكە‌ درۆكانی نیشان ئە‌دان درۆی منارە‌كان درۆی عە‌مامە‌كان درۆی جبە‌كان فوئاد وا بوو فوئاد ئە‌یوت: من هی خۆم نیم سە‌رم سە‌ری شاخانە و دە‌ستم دە‌ستی باخانە و قاچم قاچی گوندانە‌ و دڵم دڵی گوڵدانە‌ و چاوم چاوی شارانە‌ و گوێچكە‌م گوێچكە‌ی حە‌قیقە‌ت! تا ئەهات تە‌وری ڕیشدار تیژتر ئە‌بووەوە و تا ئەهات ئازار قوڵتر ئە‌بووەوە و برین پەل و پۆێ نوێی ئەهاویشت و لە‌ملایشە‌وە‌ تا ئەهات فوئاد باڵای بە‌رزتر ئە‌بووەوە و هە‌نگاوی ئە‌بوو بە‌ هە‌نگاوی تیشک و ڕە‌نگی بە‌ ڕە‌نگی شە‌فە‌ق و چون لاولاویش لە ناوقە‌دی مێژووی تازە‌وە‌ ئە‌ئاڵا! مێژووی تازە‌... مێژووی هە‌ستانە‌وە‌ی ئە‌سپە‌كان بوو هە‌ستانە‌وە‌ی كێڵگە‌كان هە‌ستانە‌وە‌ی تاشە‌ بە‌ردە‌كان و هە‌ستانە‌وە‌ی شە‌قامە‌كان و هە‌ستانە‌وە‌ی ژنە‌كان! تاران پە‌چە‌ی بە‌ درە‌خت گرتە‌وە‌ عە‌بای دا بە‌سە‌ر ئاودا و جبە‌ی كردە‌ بە‌ر جادە‌ عە‌مامە‌ی كردە‌ سە‌ری باخچە‌ بە‌زۆر ڕیشی بە‌ گۆرانی هێشتە‌وە‌ كراسی عاشورای كردە‌ بە‌ر شیعر و مۆسیقای بێوە‌ژن كرد و ژیانی كرد بە‌ پرسە تاران بە‌ دە‌م كە‌سە‌وە‌ پێناكە‌نێ بە‌ دە‌م مە‌رگە‌وە‌ نە‌بێ ئە‌و خۆشی لە‌ هیچ نابینێ لە‌ مە‌رگ نە‌بێ ژنی ئە‌و كوڕی ئە‌و كچی ئە‌و هە‌موویان ناویان هە‌ر مە‌رگە و ئە‌وە‌ی لە‌وێ لە‌دایک نابێ ژیانە‌. فوئاد سوڵتانی و مۆسیقا لە ناو شێعرا بوون بە چرا پەنجەی ئەو و پەنجەی باران هەر یەک پەنجەن سەری ئەو و سەری هەتاو هەر یەک سەرن قاچی ئەو و قاچی ڕێگا هەر یەک قاچن لە ئێستەدا تۆ بە ئاستەم فوئاد سوڵتانی و ڕووبارێ لە یەکتر جوێ ئەکەیتەوە لە ئێستەدا تۆ بە ئاستەم فوئاد سوڵتانی و ئازادی لە یەکتر جوێ ئەکەیتەوە ئێستە ئیتر فوئاد سوڵتانی بووە‌ بە‌ 'با' لە‌ هە‌موو شوێنێكە‌ و لە‌ هیچ شوێنێكیش نییە‌. لە‌ یەک وە‌ختا لە‌ مە‌ریوانە‌ و لە‌ قە‌ندیل. لە‌ یە‌ک وە‌ختا لە‌ جادە‌كانی تارانا پیاسە‌ لە‌گە‌ڵ قە‌سیدە‌یە‌كی شاملوا ئە‌كات و هە‌مان ساتیش لە‌بە‌ردە‌رکەی سە‌رای سلێمانی لە‌گە‌ڵ 'بێكە‌س'دا ئە‌دوێت و بۆ ئە‌و سە‌فە‌ری ناو بە‌فر و بە‌ستە‌ڵە‌كە‌ شیعرێكی ئە‌و وە‌كو پاڵتۆ لە‌بە‌ر ئە‌كا. ئێستا فوئاد سوڵتانی بووە‌ بە‌ نان چووەتە‌ هە‌موو ماڵێكە‌وە‌... بووە‌ بە‌ ئاو ئە‌خورێتە‌وە‌ بووە‌ بە‌ درە‌خت لە‌ هە‌موو حە‌وشە‌یە‌كا بووە‌ بە‌ پە‌نجە‌رە‌ی هە‌موو ژوورێک و بووە‌ بە‌ ئاوێنە‌ی بە‌ردە‌می ژنان و بووە‌ بە‌ مە‌مكە‌مژی ساوایان و بووە‌ بە‌ حیكایە‌ت و دە‌ماودە‌م ئە‌گێڕدرێتە‌وە‌ قە‌ڵە‌م هە‌موو وشە‌ جوانە‌كانی خۆی خۆش ئە‌وێ بە‌ڵام وشە‌ی ئازا لە‌ پێش هە‌موویانە‌وە‌. لە‌ مێژووی ئاخۆران و بخۆراندا... ئە‌و دە‌مە‌ی بە‌ مووی ڕیش پە‌تی خنكان دروست ئە‌كرا و لە‌ تارانە‌وە‌ تا كوردستان درێژ ئە‌بووە‌وە. وە‌كو ئە‌وساو و وە‌كو ئیستاش ئە‌رزی حە‌رام بە‌ قە‌د ئە‌رزی هە‌موو وڵات بوو ڕە‌نگی حە‌رام لە‌ هە‌موو ڕە‌نگە‌كان تۆختر و فە‌توای جە‌ڵدە‌ فە‌توای ڕە‌جم لە‌ گشت پە‌یڤێک بە‌رزتر بوو. لە‌و دە‌مە‌دا بوو فوئاد هاتە‌ ناو مینڕێژی حە‌رامە‌وە‌ سە‌ری ئازادی ژنی كردبوو بە‌ مانگ باسكی ئازادی ژنی كردبوو بە‌ جۆگە‌ و مە‌مكی ژنی كردبوو بە‌ چرا و پرچی ژنی كردبوو بە‌ پرد و ئازاری ئە‌وانی كردبوو بە‌ پە‌یام. من قەسیدەم هێلانەی لێیە بۆ هەر باڵندەیەکی کوردستان من هەرگیز لێم نەپرسیون ئێوە لەکام ئاسمانەوە هاتوون لە ڕۆژهەڵاتەوە فڕیون یان لە ڕۆژئاواوە پێناسەی باکوورتان لە باڵتانا هەڵگرتووە یا نامەی باشوور لە دەنگتانا من زامێکی کوردستانیم ئەو خوێنەی لێم دێ چڕەیەکی هی ڕۆژهەڵاتە و چڕەیەکی هی ڕۆژئاوایە و تیلماسکێکی هی باکوورە و تیلماسکێکی هی باشوور ئەو خوێنەی ئێستەیش لەبەرچاوی ئێوە لە سینەمەوە دێتە خوارێ و سەرتاپام ئەکا بە شەفەق و ئەم هۆڵەیش ئەکا بە گوڵجاڕی هەڵاڵە ئەوە خوێنی فوئاد سوڵتانییە و جەستەی ئەوە لەناو جەستەی منا و دڵی ئەوە لە ناو شعری منا و ئەوە هەمان دارهەناری قوربانییە وا لە ڕۆحی منا ئەڕوێ ئێستە لەوێ لە ئەڵمانە هەر لە نێوان دوو ئاوایی بسام و کانیعمەتا بە شەو و ڕۆژ تەیرێکی سەر و گەردن سووری پەڕ و باڵ سپی دێت و ئەچێ و لەو بەینەدا بەدەم فڕینی نزمەوە گۆرانییەک بۆ مناڵانی هەژار و خونچەی ساوا و ئاوی جۆگەلەی غەمگین و قوڵینەی بەتاڵی نان و گۆرانییەک بۆ هەتاوی *؟؟؟؟ ناو زیندان و گۆرانیەک بۆ نمەنمەی خەمانی ژنان دەڵێ ئەو بەردەوام لەگەڵمانە دەمێ نووکی قەڵەممانە و دەمێکیتر وا لە تابلۆی بەردەممانا ڕۆژێکیتر ئەچێتە ناو گۆڵدانە و جارێکیتر لەبەر پەنجەرەی ژوورەوە لەتەکمانا ڕائەوەستێ و لە نێوانی ڕێزەڕێزەی بارانەوە خەیاڵێکە و دوور ئەڕوانێ لەهەر کوێ بین ئەو لەوێیە لە ئاوێنەدا کە سەیری خۆمان ئەکەی ئەویش دێتە پشتمان و ڕائەوستێ و سەیرمان ئەکا و پێئەکەنێ وەختێ کە چەپکەگوڵ ئەکڕین ئەو هەمیشە گوڵێکیانە لە تێڤێدا هەمیشە ئەو لە ئازاری ناو دنیادا ئەبینین و ئەو کەناڵێکی بۆ نییە و لە گشت کەناڵێکی جوانی چاوا وێنەی دیارە وەختێ ئەچینە دەرەوە دەسی مناڵەکان ئەگرین ئەو یان بووە بە نوقڵی ناو گیرفانیان و یا خۆ بووە بەو جادەیەی درێژ درێژ ئەبێتەوە بەرەو کازیوەی زێوینی ئایەندەیان ونمان ناكا و ونی ناكە‌ین لە‌ هە‌ر كوێ بین ئە‌و دێ و دە‌ماندۆزێتە‌وە‌... ئە‌گە‌ر بچینە‌ ماڵێكی سە‌قزە‌وە‌ لە‌ نە‌خشە‌كانی مافووری سە‌ر دیوارا بۆتە‌ شاهۆیە‌ک و ئە‌فڕێ. ئە‌گە‌ر بچینە‌ كۆنسێرتێ خۆی ئە‌گۆڕێ‌ بە‌ كە‌مانچە‌ و بە‌ شمشاڵ و یاخود بووە‌ بە‌ مایكرۆفۆن ئە‌مانبینێ و ئە‌ماندوێنێ. ئە‌گە‌ر بڕۆین دوور دوور بڕۆین. هە‌ر لێرە‌وە‌ هە‌تا ئۆقیانووسی ئارام لە‌ پڕێكا وە‌كوو نە‌وڕە‌سێكی عاشق پە‌یدا ئە‌بێ و بە‌ دە‌وری سە‌ردا خول ئە‌خوا و باڵ هە‌ڵئە‌بڕێ بۆ سڵاو و لە‌ دواییدا نزم نزم تێئە‌پە‌ڕێ! گە‌ر بچینە‌ ناو برینە‌ ڕە‌شە‌كانی كە‌ركووكە‌وە‌ ئە‌و ئە‌بینین لە‌ تاقێكدا یان دە‌رمانە‌ بۆ سووتان و یاخود بووە‌ بە‌ سە‌رینی ژنە‌ نە‌خۆشێكی ئە‌وێ! ونمان ناکا و ونی ناکەین لە هەر کوێیەکی دنیا بین لە لۆچی هەر زەمانێکا ئەو ئەبینین من بەسەردان چووم بۆ دارتوور لەوێ لەناو قاقڕێکی برسێتییا لەوێ لە ناو سەرما و سۆڵەی بێکەسییا دوو جار بینیم یەکەم جاریان خۆی کردبوو بە پاروویەک لە ناو دەستی بچکۆلانەی مناڵێکا و جاری دووهەم خۆی کردبوو بە بەتانیی کرمۆڵەبووی ژێر دەوارێک ئە‌م ڕۆژانە‌یش من ئە‌یبینم زۆر ئە‌یبینم، لە‌ جادە‌كانی تارانا لە‌ناو ئاپوورە‌ی زامانا خۆی كردووە‌ بە‌ تیلماسكێ لە‌ قوماشی ناوچە‌وانی شۆڕە‌ژنێ‌ و یاخود لە‌ گە‌رووی شە‌قاما بووە‌ بە‌ باڵی هاوارێ. من ئە‌یبینم هە‌موو ڕۆژێ من ئە‌یبینم لێرە‌ بێ یان لە‌ هە‌ر شوێنێ بە‌ بە‌یانیان دە‌ستی چە‌پی ڕۆژنامە‌یە‌ و بە‌ نیوە‌ڕۆان زە‌نگۆڵ زە‌نگۆڵی ئارە‌قە‌ی ناوچە‌وانی كرێكارە‌ و بە‌ ئێواران زە‌ردە‌ی زە‌ردە‌خە‌نە‌ی ماڵە‌ و لە‌ شە‌ویشا من ئە‌یبینم لە‌سە‌ر ترۆپكی ئاویە‌ر مانگە‌شە‌وی خۆشە‌ویستی و داڕژانی تریفە‌یە‌! ئیستە‌ لە‌وێ لە‌ گۆڕستانی “تاڵە‌سوار”ی ئە‌ڵمانە‌ شاتوویە‌كی سوور بووە‌ بە‌ حیكایە‌تخوانی شە‌وانە‌ی ئە‌و دە‌ڤە‌رە‌ و هە‌موو شە‌وێ بە‌شێک لە‌ داستانە‌كە‌ی 'فوئاد سوڵتانی' ئە‌گێڕێتە‌وە‌ و بە‌ڵام داستان تە‌واو نابێ. قسە‌ی ئە‌و هە‌موو گە‌ڵایە‌ پە‌یڤی ئە‌و هە‌موو گژوگیایە‌ تە‌واو ئە‌بێ و وە‌لێ قسە‌ی برینە‌كانی جە‌ستە‌ی ئە‌و دوایی نایە‌! ئیستە لە‌وێ ئە‌و شاتووە‌ سی لقی خۆی ئە‌كا بە‌ سی شە‌م و لە‌ یادی فوئاد سوڵتانییا یە‌كە‌ یە‌كە‌ بە‌ پە‌نجە‌كانی سی گە‌ڵا دایان ئە‌گیرسێنێ. ئیستە‌ش ئێمە‌ لێرە‌ سی ئاوێنە‌، سی ئینجانە‌، سی مناڵ، سی كانیی، سی كۆتر، سی هە‌ڵاڵە‌، سی شەعر لە‌ بە‌ردە‌می گوڵاڵە‌یی ئە‌م یادە‌دا ڕیز ئە‌كە‌ین و لە‌و كاتە‌دا كوردستانیش بە‌ ڕانک و چۆغە‌یە‌كی سوورە‌وە‌ دێت‌ و سی جار تە‌وێڵی ڕووناكی فوئاد سوڵتانی ماچ ئە‌كات و لە‌ دواییشا هە‌ر هە‌موومان لە‌ سی ڕیزا پێكە‌وە‌ ئە‌چینە‌وە‌ بۆ ئە‌ڵمانە‌ س لە‌وێ بە‌ دە‌م حە‌یرانێكی باڕێزە‌وە‌ باوە‌ش ئە‌كە‌ین بە‌ شاتووە‌كە‌ی سوڵتانیدا! سلە‌یمانی 23/ 6/ 2009 پە‌خشان

Zam pêwan Dirextê berdewam Le kurnûş birdinaye bo Mezarêkî beheybetî Temen sî saley jêr sayey Êsta lewê Le goristanî taleswara Le bêdengîyekî xwênawîda Ke mêjûyekî birîndarî têda eziringêtewe Seday ’eşqêk ebîstirê Ke ba eyhênê û eyba Û befir pirûşey tya eka û şe’ir Le şêwey pepûle û pelkegyay tenyada Bedem ew sedayewe Xoyan ra’ejenin û Le rewezêkî ew berî şar Şew û roj tewarêk Le şêwey jinêkî şînpoşa Hîkayetî ew direxte û Ew mezare egêrêtewe Hîkayetê ke her wişeyekî Estêreyêkî biçûke û Her risteyekî rêgayekî direwşawey nwêye û Hemû henaseyekî henasey Espêkî ramnekirawî hemîşe rû le hewraze Mezareke û direxteke Duwaney elmaney daykin Ewyan nawî dartuwe sûrekey sultanîye û Emîşyan nawî fu’ad sultanîye Em çîroke temen sî sale Em hîkayetî tan û po çinrawe Be tirîfe û helale Em ’eşqî aw û azadye Bo yekemcar Le berebeyanêkî zîwînî elmanewe destîpêkird Ew wextey Le jûrêkî qurînî biçkoley Pencere nizmî be gulemêxek dapoşrawewe Giryanî korpeyekî taze le dayk bû Leser kasewe Gomî ew berbeyaney şeleqan û Elmaney le mijdeyekî sewz helkêşa û Her heman katîş Keleşêrêkî popne alxiwênîw Tozê lew latrewe mayînêk zaw Cwanûyekî sipî kewte ser zewî û Le asoyşda le sêdrî hewrêkewe Gulale barî Kureyan naw na "dil", fu’ad Fu’ad lew nîştimane biçkoleyey elmaneda Legel gulî darçiwale çawî pişkût û Legel kanîda gwêçkey kirayewew û destî mêjûyekî zamdar Melaşoy heldayewe û Bay weşt rayjenî û Le dwayîşda legel bêçuwe pilingêka pêy girt û Legel bay karesata gewre bû Ew bo yekemcar Hejarî û nanî birsî û awî çewsawe Pirsyaryan la dirust kird Zulim rayçelekand û rengî perîwî kêlgekan û cûtyarekan û Balî şikawî balindekan û Perasûy derperîwî minalan Peyamêkyan daye destî Hêşta ew û xunçe le yek ’umra bûn Ke payîzî ’umrî wilatekey bînî Hêşta ew û newnemam le yek temena bûn Ke zirîkey jinanî wilatekey bîst û Qamçî ser cestey ewanî bînî Hêşta ew û yekim balefrey kutir Leyek temena bûn ke xulanewe û Sûranewey dalekanî ser serî bînî Îtir ewîş wekû azarî ew xelke balay kird û Wekû qîjey ax û dax, peyvî rojaney xwênawî û Mangeşewî derdedarî gundekan û Dermanî giryawî nizîk balîv Xem daygirt û Belam lay ew Xem bû be tirûske Jan bû be birûske Qîjekan bûne sirûd û Bo hemuwîşyan Serî xoy kird be rwangew kewte rêga Kewte kokirdinewey azarekan Bo ewey hestine ser pê Serdanî gulegenmekanî ekird Bo ewey basî minalanî bê şîryan bo bikat Serdanî cogekanî ekird Bo ewey pêyan bilê tînuwekan le kwên Eçû bo lay mamze nexoşekan Bo ewey pêyan bilên kê dermanekanyan edzê Hemû rojê eçû bo lay berd Ta pir be miştî wirey lê wergirê Hemû rojê ew xerîkî ewe bû Peyv bigorê be hengaw Hengaw bika be ezmûn û Ezmûn bika bew pencaney le nûsîna Ebin be çaw Hemû rojê ew xerîkî ewe bû Zengekanî ceste wirya bikatewe Şanekanî ceste nwê bikatewe Ser le nwê jyan dirust katewe Legel guleberoje bûne hawrê Bo ewey hergîz xor win nekat Legel ziryana bûne hawrê Bo ewey hergîz neçemêtewe Fu’ad wa bû Fu’ad xoşe‌wîstî he‌mû male‌ birîndare‌kan bû Fu’ad xoşe‌wîstî he‌mû balinde‌ xe‌migîne‌kan bû Xoşe‌wîstî he‌mû masîye‌ Zerd û sûr û cwane‌kan bû “çunke‌ tore‌kanî lê dûr e‌xistine‌we‌” Xoşe‌wîstî he‌mû ge‌la û gul û Daristan û bêşe‌kan bû Çunke‌ te‌wire‌kanî lê dûr e‌xistine‌we‌ Xoşe‌wîstî he‌mû qe‌le‌me‌ pake‌kan bû Çunke‌ dirokanî nîşan e‌dan Diroy minare‌kan Diroy ’e‌mame‌kan Diroy cibe‌kan Fu’ad wa bû Fu’ad e‌yut: min hî xom nîm Se‌rim se‌rî şaxane û De‌sitim de‌sitî baxane û Qaçim qaçî gundane‌ û Dilim dilî guldane‌ û Çawim çawî şarane‌ û Gwêçke‌m gwêçke‌y he‌qîqe‌t! Ta ehat te‌wirî rîşdar Tîjtir e‌buwewe û Ta ehat azar qultir e‌buwewe û Birîn pel û پۆێ nwêy ehawîşt û Le‌milayşe‌we‌ ta ehat Fu’ad balay be‌riztir e‌buwewe û He‌nigawî e‌bû be‌ he‌nigawî tîşk û Re‌nigî be‌ re‌nigî şe‌fe‌q û Çun lawlawîş le nawqe‌dî Mêjûy taze‌we‌ e‌ala! Mêjûy taze‌... mêjûy he‌sitane‌we‌y e‌sipe‌kan bû He‌sitane‌we‌y kêlge‌kan He‌sitane‌we‌y taşe‌ be‌ride‌kan û He‌sitane‌we‌y şe‌qame‌kan û He‌sitane‌we‌y jine‌kan! Taran pe‌çe‌y be‌ dire‌xit girte‌we‌ ’e‌bay da be‌se‌r awda û Cibe‌y kirde‌ be‌r cade‌ ’e‌mame‌y kirde‌ se‌rî baxçe‌ Be‌zor rîşî be‌ goranî hêşte‌we‌ Kirasî ’aşuray kirde‌ be‌r şî’ir û Mosîqay bêwe‌jin kird û Jyanî kird be‌ pirse Taran be‌ de‌m ke‌se‌we‌ pênake‌nê Be‌ de‌m me‌rige‌we‌ ne‌bê E‌û xoşî le‌ hîç nabînê Le‌ me‌rig ne‌bê Jinî e‌û kurî e‌û kiçî e‌û He‌mûyan nawyan he‌r me‌rige û E‌we‌y le‌wê le‌dayk nabê jyane‌. Fu’ad sultanî û mosîqa le naw şê’ra Bûn be çira Pencey ew û pencey baran Her yek pencen Serî ew û serî hetaw Her yek serin Qaçî ew û qaçî rêga Her yek qaçin Le êsteda To be astem fu’ad sultanî û rûbarê Le yektir cwê ekeytewe Le êsteda To be astem fu’ad sultanî û azadî Le yektir cwê ekeytewe Êste îtir fu’ad sultanî buwe‌ be‌ 'ba' Le‌ he‌mû şwênêke‌ û le‌ hîç şwênêkîş nîye‌. Le‌ yek we‌xita le‌ me‌rîwane‌ û le‌ qe‌nidîl. Le‌ ye‌k we‌xita le‌ cade‌kanî tarana Pyase‌ le‌ge‌l qe‌sîde‌ye‌kî şamliwa e‌kat û He‌man satîş le‌be‌ride‌rikey se‌ray silêmanî Le‌ge‌l 'bêke‌s'da e‌dwêt û Bo e‌û se‌fe‌rî naw be‌fir û be‌site‌le‌ke‌ Şî’rêkî e‌û we‌ku palto le‌be‌r e‌ka. Êsta fu’ad sultanî buwe‌ be‌ nan Çuwete‌ he‌mû malêke‌we‌... Buwe‌ be‌ aw e‌xurête‌we‌ Buwe‌ be‌ dire‌xit le‌ he‌mû he‌wişe‌ye‌ka Buwe‌ be‌ pe‌nice‌re‌y he‌mû jûrêk û Buwe‌ be‌ awêne‌y be‌ride‌mî jinan û Buwe‌ be‌ me‌mike‌mijî sawayan û Buwe‌ be‌ hîkaye‌t û De‌mawde‌m e‌gêrdirête‌we‌ Qe‌le‌m he‌mû wişe‌ cwane‌kanî xoy xoş e‌wê Be‌lam wişe‌y aza le‌ pêş he‌mûyane‌we‌. Le‌ mêjûy axoran û bixoranda... E‌û de‌me‌y be‌ mûy rîş pe‌tî xinkan Dirust e‌kira û le‌ tarane‌we‌ ta kurdistan dirêj e‌buwe‌we. We‌ku e‌wisaw û we‌ku îstaş E‌rizî he‌ram be‌ qe‌di e‌rizî he‌mû wilat bû Re‌nigî he‌ram le‌ he‌mû re‌nige‌kan toxtir û Fe‌tway ce‌lide‌ fe‌tway re‌cim Le‌ gişt pe‌yivêk be‌riztir bû. Le‌û de‌me‌da bû Fu’ad hate‌ naw mînrêjî he‌rame‌we‌ Se‌rî azadî jinî kirdibû be‌ mang Baskî azadî jinî kirdibû be‌ coge‌ û Me‌mikî jinî kirdibû be‌ çira û Pirçî jinî kirdibû be‌ pird û Azarî e‌wanî kirdibû be‌ pe‌yam. Min qesîdem hêlaney lêye Bo her balindeyekî kurdistan Min hergîz lêm nepirsîwin Êwe lekam asmanewe hatûn Le rojhelatewe firîwin yan le roj’awawe Pênasey bakûrtan le baltana helgirtuwe Ya namey başûr Le dengitana Min zamêkî kurdistanîm Ew xwêney lêm dê Çireyekî hî rojhelate û Çireyekî hî roj’awaye û Tîlmaskêkî hî bakûre û Tîlmaskêkî hî başûr Ew xwêney êsteyş leberçawî êwe Le sînemewe dête xwarê û Sertapam eka be şefeq û Em holeyş eka be gulcarî helale Ewe xwênî fu’ad sultanîye û Cestey ewe lenaw cestey mina û Dilî ewe le naw şi’rî mina û Ewe heman darhenarî qurbanîye Wa le rohî mina erwê Êste lewê Le elmane Her le nêwan dû awayî Bisam û kanî’meta Be şew û roj Teyrêkî ser û gerdin sûrî Per û bal sipî dêt û eçê û Lew beyneda Bedem firînî nizmewe goranîyek bo Minalanî hejar û xunçey sawa û Awî cogeley xemgîn û Qulîney betalî nan û Goranîyek bo hetawî *???? naw zîndan û Goranyek bo nimenmey xemanî jinan delê Ew berdewam legelmane Demê nûkî qelemmane û Demêkîtir wa le tabloy berdemmana Rojêkîtir eçête naw goldane û Carêkîtir leber pencerey jûrewe Letekmana ra’ewestê û Le nêwanî rêzerêzey baranewe xeyalêke û dûr erwanê Leher kwê bîn ew lewêye Le awêneda ke seyrî xoman ekey Ewîş dête piştiman û ra’ewstê û seyrman eka û pê’ekenê Wextê ke çepkegul ekrîn ew Hemîşe gulêkyane Le têvêda hemîşe ew le azarî naw dinyada ebînîn û ew kenalêkî bo nîye û Le gişt kenalêkî cwanî çawa Wêney dyare Wextê eçîne derewe desî minalekan egrîn Ew yan buwe be nuqlî naw gîrfanyan û Ya xo buwe bew cadeyey dirêj dirêj ebêtewe Berew kazîwey zêwînî ayendeyan Winman naka û winî nake‌yin Le‌ he‌r kwê bîn e‌û dê û de‌mandozête‌we‌... E‌ge‌r biçîne‌ malêkî se‌qize‌we‌ Le‌ ne‌xişe‌kanî mafûrî se‌r dîwara Bote‌ şahoye‌k û e‌firê. E‌ge‌r biçîne‌ konsêrtê Xoy e‌gorê‌ be‌ ke‌mançe‌ û Be‌ şimşal û yaxud buwe‌ Be‌ maykirofon e‌manbînê û e‌mandiwênê. E‌ge‌r biroyn Dûr dûr biroyn. He‌r lêre‌we‌ he‌ta oqyanûsî aram Le‌ pirêka we‌kû ne‌wire‌sêkî ’aşiq Pe‌yida e‌bê û Be‌ de‌wirî se‌rida xul e‌xwa û Bal he‌li’e‌birê bo silaw û Le‌ dwayîda nizim nizim tê’e‌pe‌rê! Ge‌r biçîne‌ naw birîne‌ re‌şe‌kanî Ke‌rikûke‌we‌ E‌û e‌bînîn le‌ taqêkda Yan de‌rimane‌ bo sûtan û Yaxud buwe‌ be‌ se‌rînî Jine‌ ne‌xoşêkî e‌wê! Winman naka û winî nakeyn Le her kwêyekî dinya bîn Le loçî her zemanêka Ew ebînîn Min beserdan çûm bo dartûr Lewê lenaw qaqrêkî birsêtîya Lewê le naw serma û soley bêkesîya Dû car bînîm Yekem caryan xoy kirdibû be parûyek Le naw destî biçkolaney minalêka û Carî dûhem xoy kirdibû Be betanîy kirmolebûy jêr dewarêk E‌m rojane‌yiş min e‌yibînim Zor e‌yibînim, le‌ cade‌kanî tarana Le‌naw apûre‌y zamana Xoy kirduwe‌ be‌ tîlmaskê Le‌ qumaşî nawçe‌wanî şore‌jinê‌ û Yaxud le‌ ge‌rûy şe‌qama Buwe‌ be‌ balî hawarê. Min e‌yibînim he‌mû rojê min e‌yibînim Lêre‌ bê yan le‌ he‌r şwênê Be‌ be‌yanyan de‌sitî çe‌pî rojname‌ye‌ û Be‌ nîwe‌ڕۆان ze‌nigol ze‌nigolî Are‌qe‌y nawçe‌wanî kirêkare‌ û Be‌ êwaran ze‌ride‌y ze‌ride‌xe‌ne‌y male‌ û Le‌ şe‌wîşa min e‌yibînim Le‌se‌r tiropkî awye‌r Mange‌şe‌wî xoşe‌wîstî û Darjanî tirîfe‌ye‌! Îste‌ le‌wê le‌ goristanî “tale‌swar”y e‌limane‌ Şatûye‌kî sûr buwe‌ be‌ hîkaye‌tixiwanî Şe‌wane‌y e‌û de‌ve‌re‌ û he‌mû şe‌wê be‌şêk Le‌ dastane‌ke‌y 'fu’ad sultanî' e‌gêrête‌we‌ û Be‌lam dastan te‌waw nabê. Qise‌y e‌û he‌mû Ge‌laye‌ pe‌yivî e‌û he‌mû gijugyaye‌ te‌waw E‌bê û we‌lê qise‌y birîne‌kanî ce‌site‌y e‌û Dwayî naye‌! Îste le‌wê E‌û şatuwe‌ sî liqî xoy E‌ka be‌ sî şe‌m û le‌ yadî Fu’ad sultanîya ye‌ke‌ ye‌ke‌ Be‌ pe‌nice‌kanî sî ge‌la dayan e‌gîrsênê. Îste‌ş ême‌ lêre‌ Sî awêne‌, sî încane‌, sî minal, Sî kanîy, sî kotir, sî he‌lale‌, Sî şe’ir le‌ be‌ride‌mî gulale‌yî e‌m Yade‌da rîz e‌ke‌yin û le‌û kate‌da kurdistanîş Be‌ rank û çoxe‌ye‌kî sûre‌we‌ dêt‌ û sî car Te‌wêlî rûnakî fu’ad sultanî maç e‌kat û Le‌ dwayîşa he‌r he‌mûman le‌ sî rîza Pêke‌we‌ e‌çîne‌we‌ bo e‌limane‌ s le‌wê be‌ de‌m He‌yiranêkî barêze‌we‌ bawe‌ş e‌ke‌yin Be‌ şatuwe‌ke‌y sultanîda! Sile‌yimanî 23/ 6/ 2009 pe‌xişan

Rapora çewtî