Le Baxî Sawa

Dialect: Sorani 1087
یارە جوانەکەم گوڵی شۆخ و شەنگ
غونچیلانەکەم دڵگوشای دەمتەنگ
لە باغی ساوا پاوانی سینە
پەنجەم سەرگەرمی لیمۆ گوشینە

سەر کۆڵمەی گەشت برەوبەری گوڵ
خوا داویە بەشت گشت نیازی دڵ
لە باغی ساوا پاوانی سینە
پەنجەم سەرگەرمی لیمۆ گوشینە

بە قژی زێڕینت بە لێوی ئاڵت
بە چاوی شینت بە دانەی خاڵت
لە باغی ساوا پاوانی سینە
پەنجەم سەرگەرمی لیمۆ گوشینە

ئەوشۆ وا دیارە قەدری دڵانە
جەنگەی بەهارە و مانگی گوڵانە
لە باغی ساوا پاوانی سینە
پەنجەم سەرگەرمی لیمۆ گوشینە

تۆی شلک و ناسک، تۆی وا نەرم و نۆل
تۆی سڵ وەک ئاسک تۆی وا خڕ و خۆڵ
لە باغی ساوا پاوانی سینە
پەنجەم سەرگەرمی لیمۆ گوشینە

ئەو سینەی نەرمت لە دڵ چەسپاندم
تارمایی شەرمت لە ڕوو تاراندم
لە باغی ساوا پاوانی سینە
پەنجەم سەرگەرمی لیمۆ گوشینە
Yare cwanekem gulî şox û şeng
Xunçîlanekem dilguşay demteng
Le baxî sawa pawanî sîne
Pencem sergermî lîmo guşîne

Ser kolmey geşt birewberî gul
Xwa dawye beşt gişt nyazî dil
Le baxî sawa pawanî sîne
Pencem sergermî lîmo guşîne

Be qijî zêrînit be lêwî alit
Be çawî şînit be daney xalit
Le baxî sawa pawanî sîne
Pencem sergermî lîmo guşîne

Ewşo wa dyare qedrî dilane
Cengey behare û mangî gulane
Le baxî sawa pawanî sîne
Pencem sergermî lîmo guşîne

Toy şilk û nask, toy wa nerim û nol
Toy sil wek ask toy wa xir û xol
Le baxî sawa pawanî sîne
Pencem sergermî lîmo guşîne

Ew sîney nerimit le dil çespandim
Tarmayî şerimit le rû tarandim
Le baxî sawa pawanî sîne
Pencem sergermî lîmo guşîne

Report a Problem