یارە جوانەکەم گوڵی شۆخ و شەنگ غونچیلانەکەم دڵگوشای دەمتەنگ لە باغی ساوا پاوانی سینە پەنجەم سەرگەرمی لیمۆ گوشینە سەر کۆڵمەی گەشت برەوبەری گوڵ خوا داویە بەشت گشت نیازی دڵ لە باغی ساوا پاوانی سینە پەنجەم سەرگەرمی لیمۆ گوشینە بە قژی زێڕینت بە لێوی ئاڵت بە چاوی شینت بە دانەی خاڵت لە باغی ساوا پاوانی سینە پەنجەم سەرگەرمی لیمۆ گوشینە ئەوشۆ وا دیارە قەدری دڵانە جەنگەی بەهارە و مانگی گوڵانە لە باغی ساوا پاوانی سینە پەنجەم سەرگەرمی لیمۆ گوشینە تۆی شلک و ناسک، تۆی وا نەرم و نۆل تۆی سڵ وەک ئاسک تۆی وا خڕ و خۆڵ لە باغی ساوا پاوانی سینە پەنجەم سەرگەرمی لیمۆ گوشینە ئەو سینەی نەرمت لە دڵ چەسپاندم تارمایی شەرمت لە ڕوو تاراندم لە باغی ساوا پاوانی سینە پەنجەم سەرگەرمی لیمۆ گوشینە
Yare cwanekem gulî şox û şeng Xunçîlanekem dilguşay demteng Le baxî sawa pawanî sîne Pencem sergermî lîmo guşîne Ser kolmey geşt birewberî gul Xwa dawye beşt gişt nyazî dil Le baxî sawa pawanî sîne Pencem sergermî lîmo guşîne Be qijî zêrînit be lêwî alit Be çawî şînit be daney xalit Le baxî sawa pawanî sîne Pencem sergermî lîmo guşîne Ewşo wa dyare qedrî dilane Cengey behare û mangî gulane Le baxî sawa pawanî sîne Pencem sergermî lîmo guşîne Toy şilk û nask, toy wa nerim û nol Toy sil wek ask toy wa xir û xol Le baxî sawa pawanî sîne Pencem sergermî lîmo guşîne Ew sîney nerimit le dil çespandim Tarmayî şerimit le rû tarandim Le baxî sawa pawanî sîne Pencem sergermî lîmo guşîne
Mihemed Mamlê